شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ ئایفۆن نۆ "ئایفۆن ئێس ئی دوو" له 15ی ئه‌م مانگه بخه‌نه بازاڕه‌وه به نرخێكی زۆر هه‌رزان و گونجاو.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه له 15ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئایفۆن نۆ یان ئێس ئی دوو بخاته بازاڕه‌وه كه نرخێكی زۆر گونجاوی بۆ داده‌نێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیستمی نوێشی تێدا به‌كارده‌هێنێت، سیستمی "ئای ئۆ ئێس 14".
لە 15ی ئەم مانگە لەگەڵ هاتنی سیستمی نوێ مۆبایلەکە دەخرێتە بازاڕەوە
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه، دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت و نوێترین سیسته‌میشی تێدا به‌كارده‌هێندرێت كه ئه‌ویش "ئای ئۆ ئێس 14"یه، چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵی بڵاو ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌یش دووگمه‌ی ناوه‌ڕاستی بۆ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش دیزاینێكی كۆنه و هاوشێوه‌ی مۆبایله‌كانی پێشووه و له مۆبایله‌كانی وه‌ك ئایفۆن پێنج تا هه‌شت به‌كارهێنراوه، له‌گه‌لێدا نرخه‌كه‌ی 499 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.