وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌رمایه‌داره‌كانی دنیا، به‌رانبه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كانیان بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بیل گه‌یتس ملیاردێری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی، له هه‌موویان جیاوازتره و ده‌یه‌وێ ته‌واوی سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته خزمه‌تی ڕزگاربوون له‌و ڤایرۆسه.
بیل گه‌یتس، پلانێكی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ خاڵ داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببێته‌وه، له كاتێكدا له‌و وڵاته خه‌ریكه ده‌بێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسیی مرۆڤایه‌تی و تا ئێسته زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س تووش بووه و ژماره‌ی مردووه‌كانیش پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕ كردووه.
له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووته‌وه، پلانه سێ خاڵییه‌كه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه پشتی به پسپۆڕانی دامه‌زراوه‌ی "بیل و میلیندا گه‌یتس" به‌ستووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی دایانناوه و ئامانجیان ڕزگاركردنی دنیایه له ڤایرۆس و په‌تاكان و ئێسته پسپۆڕانی ئه‌وێ خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
پلانه سێ خاڵییه‌كه‌ی بیل گه‌یتس بریتییه له:
یه‌كه‌م: داخستنی ته‌واو
بیل گه‌یستن داوای كردووه، هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رگایان دابخه‌ن و هاتوچۆی نێوانیان نه‌مێنێ، هه‌روه‌ها هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی هاتن و چوون بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌مێنێ و به ڕێكارێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ئاستی وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بڕیاری گشتی بۆ هه‌موو ویلایه‌ته‌كان ده‌ربچێ و هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌درێ كه حاكمی ویلایه‌ته‌كان بڕیاری تایبه‌ت به خۆیان بده‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ، پابه‌ند نه‌بوون به داخستنی سه‌رتاسه‌ری، كاره‌ساتی لێ ده‌قه‌ومێ.
ئه‌و ملیاردێره ئه‌مه‌ریكییه، به ڕاشكاوی ده‌ڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئازادانه به‌ناو ویلایه‌ته‌كانماندا دێت و ده‌چێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی هێشتا هاتوچۆ تێیاندا ئاساییه. ئه‌و داوا ده‌كات به‌رپرسانی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی پلانی تۆكمه‌تر بگرنه به‌ر و سه‌رجه‌م كاره‌كان بۆ ماوه‌ی كه‌متر نه‌بێ له 10 هه‌فته ڕابگرن ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕێگه له خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگیرێ.
جێی ئاماژەیە، پلانی داخستنی تەواو کە تازە توێژەرانی دنیا پێی گەیشتوون، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆرۆنا بۆ کوردستان، حکوومەتی هەرێم ڕێوشوێنی تۆکمەی گرتە بەر و ئەو پلانەی جێبەجێ کرد، هەر ئەمەیشە وای کردووە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان بە بەراورد بەو خۆێراییەی لە دنیادا دەڕوات، باشە و ئەمەیش بووەتە جێگەی دەستخۆشیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی.
دووەم: پشکنینی سەرەتایی
بیل گەیتس داوای لە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە، لە پشکنینی سەرەتایی سەرتاسەری خێرا بکەن، بۆ ئەوەی زووتر تووشبووانی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەربکەوێ، لە سەرەتایشدا لەناو ئەو شوێنانە بیکەن کە تووشبووی زۆرتریان تێدایە.
خاوەنی مایرۆسۆفت لە وتارەکەیدا نووسیویەتی، پێویستە سەرەتا پشکنین بۆ کارمەندانی تەندروستی بکرێت، پاشان ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ئینجا ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دواتر یەک یەک بۆ ئەوانی تر.
سێیەم: دۆزینەوەی پێکوتە
بیل گەیتس ئامۆژگاریی ئەوەی کرد، پسپۆڕە پزیشییەکان سوود لەو ڕاپۆرتانە بکەن کە تا ئێستە لەسەر ڤایرۆسەکە ئامادە کراوە و ڕاپۆرتی پزیشکیی هیچ وڵات و دەزگەیەک فەرامۆش نەکەن، بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک بتوانن پێکەوتەیەک بە زوویی بۆ ڕزگاربوون لە کۆرۆنا بدۆزنەوە. ئەم کارەیش پێویستی بەوەیە هەوکی سەرجەم پسپۆڕان بەهەند وەربگیرێ و هەموویان ببنە تیمێکی گەورە بۆ کار لەسەر ڤایرۆسەکە.
دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆف هەفتەی ڕابردوو، به توندی رخنه له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرت و گوتی كه‌ره‌نتینكردنی چه‌ند ویلایه‌تێك دادی ئه‌مه‌ریكا نادات، بۆیه پێشنیار ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ره‌نتین بكرێن، ئه‌وا تا كۆتایی مانگی نیسان پاشه‌كشه به كۆرۆنا ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته‌كانی چین کرد كه له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا توانی دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ره‌نتینی گشتیی راگه‌یاند.
ویلیا‌م ھێنری گەیتسی سێھەم ناسراو بە بیل گەیتس سەرۆک و یەکێک لە دوو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و ملیاردێرێكی مه‌زنه و بۆ بۆ ساڵانێکی زۆر دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا بوو بووە. ساڵی 1955 لە شاری سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی 1968 و لە تەمەنی 14 ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی بەیسیک دروستی کردبوو. لە ساڵی 1969 گەیتس و پۆڵ ئالێنی ھاورێی پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە کرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی کە بیل گەیتس لە بواری بەرنامەسازی‌دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی ١٩٨٦دا ناوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا. بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.