چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكرایان كردووه، ئه‌گه‌ر پێكدادانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق زیاتر بووه و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر 10 بنكه‌ى سه‌ربازى میلیشیاكانى عێراق، كه جگه له حزبوڵا چه‌ند گرووپێكى نزیك له ئێرانیش ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ پێنجى نیسان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى پێكدادانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق زیاتر بووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا شوێنى سه‌ربازگه‌كانى له عێراق ده‌گۆڕێت.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت: ئه‌گه‌رى پێكدادانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتر بووه
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى رۆژئاوایى باسیان له‌وه كردووه، جووڵه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌مدواییه به‌هۆى ئه‌وه‌یه، واشنتن زانیارى هه‌یه چه‌ندان هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌كانى.
له‌م كاته‌یشدا چه‌ند به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له‌وانه مارك میلى سوپاسالار و كینس ماكنزى سه‌رۆكى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى پێشنیازیان كردووه كرده‌ى سه‌ربازى له‌ناكاو له‌دژى حزبوڵاى عێراقى ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر سه‌رچاوه‌كانى شه‌رق ئه‌وسه‌ت گوتوویانه لیستى ئامانجه‌كان هه‌یه و 10 شوێن له‌خۆ ده‌گرێت كه واشنتن هێرشیان ده‌كاته سه‌ر ، جگه له حزبوڵا چه‌ندان گرووپى تر‌ى سه‌ر به ئێرانى تێدایه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته شیكارییه‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ لێدوانێكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كراوه كه گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئێران له عێراق هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا باجێكى قوڕس ده‌دات.