ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی جووڵه‌ی له كوردستان وه‌ستاند، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زانیاری و ده‌نگۆی ئه‌وه به چڕی بڵاوبووه‌وه، كه گوایه ئه‌م توندكردنه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا گازی سارین له ئاسمانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
له‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵه درۆیه‌ی كه به چڕی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه، كه وڵاتانی زلهێز له 48 سه‌عاتی داهاتوو ده‌یانه‌وێ گازی سارین بڕژێنن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و گازه یارمه‌تیده‌ره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ئه‌و مه‌ترسییه‌یان ئاشكرا كرد، كه 40 وڵات له جیهان ده‌بنه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و یه‌كێك له‌وانه‌یش عێراقه و بابه‌ته‌كه‌یش پێوه‌ستكراوه به ململانێ و شه‌ڕی ئابووری وڵاتان.
ڕه‌نگه هه‌ر گه‌لێكی تر باوه‌ڕ به‌م زانیارییه بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گازه هه‌یه و له هزری هه‌مووان هه‌یه، كه له ساڵی 1988 ڕژێمی سه‌دامی دیكتاتۆر هه‌ڵه‌بجه‌ی به گازی سارین و خه‌رده‌ل بۆردمان كرد، كه به‌وهۆیه‌وه پێنج هه‌زار هاووڵاتی گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدبوون و زیاتر له 10 هه‌زاری تریش برینداربوون و به‌شێكیان تا ئێسته‌یش به ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گازه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌مه زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی كوردستان ده‌یزانێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش نییه كه به‌سه‌ر ساڵڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تێپه‌ڕیوین كه 16ی ئادار/مارسی هه‌موو ساڵێكه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر گازی سارین كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵك بكات و ببێته هۆی له‌ناوچوونی هه‌زاران مرۆڤ و برینداربوونی هه‌زارانی تر و پیسكردن و ژه‌هراویكردنی خاك و ئاو و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گازه‌كه‌ی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌وا چۆن چۆنی ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا!؟
سارین گازێكی بكوژ و خنكێنه‌ره و هیچ پێوه‌ندی به كۆرۆناوه نییه
سارین گازێكی بێ بۆن و بێ ڕه‌نگه و به بڵاوبوونه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێك ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی زۆر و تێكچوونی ماسوولكه‌ی جه‌سته و ڕشانه‌وه‌ی زۆر و سكچوون و بێهۆشی و دواجاریش وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان و مردن، ناوه زانستییه‌كه‌ی ئه‌و گازه بریتییه له GB و به یه‌كێك له گازه خنكێنه‌ر و كیمیایییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه كراوه.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و گازه له ساڵی 1938 له‌لایه‌ن نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له شاری ڤۆپه‌رتالی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن دوو زاناوه دۆزرایه‌وه كه هه‌وڵی دروستكردنی گازی دژه مێرووله و زینده‌وه‌ره‌كانیان ده‌دات، ئه‌و دوو زانایه‌یش بریتی بوون له گیرهارد شریده‌ر و ئۆتۆ ئه‌مبرۆس دۆزرایه‌وه. دواتر نازییه‌كان وه‌ك چه‌كێكی كیمیایی ده‌یانه‌ویست په‌ره‌ی پێ بده‌ن و له دژی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌كاری بهێنن، به‌ڵام نه‌توانرا سه‌ركه‌وتوو بێ و بۆ دوای شكستی هیتله‌ر توانرا وه‌كو چه‌كێكی به‌هێز ئاماده بكرێ، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نازییه‌كان نه‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن و ته‌نیا وه‌ك دۆزینه‌وه‌یه‌ك به زلهێزه‌كانی ببه‌خشن.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان به چڕی ئه‌و گازه‌یان په‌ره پێ دا و بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌و گازه به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق – ئێران به‌كارهێنرا و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه تاقیكرایه‌وه و دواتر له 20ی ئادار/مارسی 1995 له میترۆی ژێرزه‌مینی تۆكیۆ به‌كارهێنار كه بووه هۆی كوشتنی 12 كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی تر، پاشان له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه له ناوچه‌ی خان شیخۆن له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلب له ساڵی 2017 به‌كارهێنرا، كه بووه هۆی كوشتنی 100 كه‌س و برینداربوونی 400 كه‌سی تر و چه‌ندان جاریشی تریش ڕژێمی ئه‌سه‌د ئه‌و گازه‌ی له ماوه‌ی نۆ ساڵی ڕابردووی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا دژ به ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌كارهێناوه.
ئه‌و هه‌واڵه بۆ یه‌كه‌مجار چین بڵاوی كرده‌وه، له‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمه‌تباری ده‌كرد
پێكهاته‌ی كیمیایی ئه‌و گازه له دمیسیلی مپیلۆفۆسفات و فۆسفۆر و تریكلۆرید و فلۆریدی سۆدیۆم و كحوول پێك دێ و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له شوێنه نزمه‌كان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بچێته به‌رزایی تووشی هیچ كاریگه‌ریییه‌كانی نابێت.
گازی سارین و كۆرۆنا
به یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی گازی سارین و ڤایرۆسی كۆرۆنا شتێكی نوێ نییه و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه له چین و له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌كانی فه‌یك نیوز ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه كرد و ئه‌مه‌یش كاتێك به ته‌واوی گه‌شه‌ی كرد، كه چین و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر به بڵاوكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌كان و تووشكردنی مرۆڤایه‌تی به‌و گازه كوشنده‌یه.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ده‌نگۆیه و هه‌واڵه درۆیه به زمانی چینی بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هیچ شتێك به‌ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه، جۆرێكی پێشكه‌وتووی گازی سارینه كه ئه‌مه‌ریكا له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نیشانه‌كانیشی هه‌مان نیشانه‌ی تووشبوونن به گازی سارین، ناونانی پیلانه‌كه به بوونی ڤایرۆسێك ته‌نیا بۆچوونێكی هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه.
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له وڵاتی چین باوه‌ڕ به‌و زانیارییه بكه‌ن، دواتریش بۆ شێواندنی ڕای گشتی خه‌ڵكی جیهان، زانیارییه‌كان به ئینگلیزی و زمانه‌كانی تر بڵاوكرانه‌وه و خه‌ڵكێكی بێ‌شومار له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كرده‌وه و دواجاریش میدیاكانی عه‌ره‌بی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و زانیارییه‌یان بڵاوكرده‌وه، گوایه گازه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه په‌ره‌ی پێدراوه و له 10ی نیسان/ئه‌پریل كۆتایی پێ دێت.
زانایان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و درۆیه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه و گازی سارین به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌به‌سترێته‌وه، هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه و بگره درۆیه‌كی گه‌وره و هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوه، بۆ شێواندنی ده‌روونی خه‌ڵكی، بۆیه داوایان له خه‌ڵكی كرد خۆیان له‌و پروپاگنده و جه‌نگه سارده‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر به دوور بگرن و پابه‌ندی خۆپارێزیییه‌كان بن.