پێشكه‌شكارێكی کەناڵی دیجلەی عێراقی دۆسیەیەکی ئاڵا تاڵه‌بانی هەڵدایەوە و گوتی، له ناو حزب و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت ڕه‌واج و به‌هات نه‌مابوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی نیسان، سه‌حه‌ر عه‌باس جه‌میل پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی دیجله دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاڵا تاڵه‌بانی هه‌ڵدایه‌وه، له پارچه ڤیدیۆیه‌ك ڕای گه‌یاند، "خۆت بیرچوو به فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌نگ و سۆزی هاووڵاتییانی به‌غدا بۆ خۆت مسۆگه‌ر كرد، له هاوپه‌یمانی به‌غدا، پاش ده‌رچوونت له هه‌ڵبژاردن گه‌ڕایته‌وه بۆ ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌تمانبینی داكۆكی له‌و ده‌نگانه بكه‌ی كه ده‌نگیان پێ دایت".
من شیعه‌م و ئه‌مه‌یش شانازییه بۆ من
ئه‌و پێشكه‌شكاره هێما بۆ پارچه ڤیدیۆیه‌كی كۆنی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌كات، پێشانی خۆی و بینه‌ره‌كانی ده‌داته‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌مه حاڵی تۆ بوو كه له‌ناو ئۆتۆمبیڵ خۆت حه‌شار دابوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته به‌ر لێشاوی شه‌قی خۆپێشانده‌رانی".
ساڵی 2017 كاتێك خۆپێشانده‌ران چوونه ناو په‌رله‌مانی عێراق، له‌و كاته ئاڵا تاڵه‌بانی ڕزگار ده‌كرێت، له‌ناو ئۆتۆمبێڵه‌كه دانیشتووه و ترسێكی زۆری لێ نیشتووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌وكاته چه‌ندان دۆسیه‌یان له‌به‌رده‌ست بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه.
هاوكات سه‌حه‌ر عه‌باس ده‌ڵێت، "تۆ نه‌توانی پێڵاوه‌كانی خۆت ببینیته‌وه ئێسته هاتووی باسی گه‌نده‌ڵیمان بۆ ده‌كه‌یت كاتێك خۆت یه‌كێك بوویت له گه‌نده‌ڵكاران و له‌لایه‌ن گه‌لی عێراق هێرش كرایه سه‌رت".
ئاڵا تاڵه‌بانی له خولی پێنجه‌م له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا كاندید بوو، هاوكات تاڵه‌بانی له ته‌له‌ڤزیۆنی (ئافاق) ڕای گه‌یاندبوو، "خه‌ڵك ده‌ڵێن به‌نی تاڵه‌بانی له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به به‌نی ئه‌سه‌دن، كه یه‌كێكه له هۆزه گه‌وره‌كانی شیعه‌ی عێراق بۆیه من شیعه‌م و ئه‌مه‌یش شانازییه بۆ من".