تارق حەرب: زورفی دەبێتە قوربانی گوشاری شیعە بۆ سەر كورد و سوننە

:: PM:09:53:08/04/2020 ‌

پێ دەچێت حكوومەتی نوێی عێراق بە ژانێكی توند لەدایك بێت، دوای چەند مانگێك لە دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی و مانەوەی وەك حكوومەتی كاربەڕێكەر، خەریكە دۆخەكە بەرەو سازان و رێككەوتن هەنگاو دەنێت، تارق حەرب شارەزای یاسایی دەڵێت، ئەگەر زورفی دەست نەكێشێتەوە، بە پێی یاسا كاندیدی نوێ ناتوانێت تا رەتكردنەوەی لە پەرلەمان، بخرێتە روو.
مستەفا كازمی سەرۆكی هەواڵگری بووە و بەڕێوەبردنی دەوڵەت شتێكی ترە
حەرب ئەمڕۆ چوارشەم بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوەی روودەدات گومانی بوونی دەستی دەرەكی دەكرێت و ئەو بابەتە راست بەڕێوە ناچێت، ئەوە بوو لە كۆتادا هەموو لایەن و پێكهاتەكان لەسەر كۆتاهێنان بە راسپاردنی زورفی رێككەوتن، كەچی لە رووی دەستوورییەوە تا ئێستەیش ئەو راسپێردراوە و ئەگەر خۆی دەست نەكێشێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی دانیشتنی پەرلەمان و دەنگدان بكرێت، لەكاتی شكستهێنانی دەتوانن كەسێكی تر كاندید بكەن.

زیاتر گوتی، ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆی محەمەد عەلاوی لەگەڵ عەدنان زورفی هەیە، كەچی ئەوان دوو كەسی جیاوازن، عەلاوی گوێی بۆ كەس نەگرت وەك بڵێی لە ئاسمان دابەزیوە، كەچی زورفی كەسێكی كردەنییە و داوای لە هەموو پێكهاتەكان كرد كە خۆتان ناوی وەزیرەكانتان دیاری بكەن، بەڵام گوشاری هێزە شیعەكان كاری كردە سەر كورد و سوننە و بایەتەكە بەو ئەنجامە گەیشت، ئەگەرچی پێم وا نییە زورفی دەست بكێشێتەوە.

حەرب ئەگەری كاتبەفیڕۆدان و دووبارە رەتكردنەوەی كازمی دوای مانگێكی تری بەدوور نەزانی، بۆ نموونە تا پێش هەفتەیەك یەكێك لە كەناڵەكان باسی ئەوەی دەكرد كە باڵاترین دەسەڵاتی عێراق ناپاكە و سەر بە ئەمەریكایە، هەروەها كازمیش ناپاك بوو، بەڵام ئەوگۆڕانكارییە چیبوو كە رووی دا، لە كەناڵی حزبوڵا بە ئاشكرا كازمی وەك نۆكەر باسی دەكرا، بۆیە شتێك رووی داوە، ئەوەی دووپاتركاوەیە ئەمەریكا هیچ دەستی لەو بابەتەدا نییە، جیا لەوە كازمی سەرۆكی هەواڵگری بووە و بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش شتێكی ترە.     

  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل