میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا "ئێف بی ئای" چارلز لیبه‌ری سه‌رۆكی به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی كیمیاییان له زانكۆی هارڤارد گرتووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هاوكاری چینی كردووه له دانانی تاقیگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له شاری وۆهان و تۆمه‌تباریش كرا به‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و به‌رهه‌می هێناوه و به چینی فرۆشتووه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان باسیان له‌وه كرد، كه پرۆفیسۆر چارلز لیبه‌ر پرۆگرامی پێشخستنی ڤایرۆسه‌كانی به زانكۆی وۆهان بۆ ته‌كنه‌لۆجیا فرۆشتووه و مانگانه‌یش 50 هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن چینه‌وه پێ دراوه، گرتنی لیبه‌ر بووه هه‌واڵێكی گه‌وره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا به تایبه‌ت له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی یه‌كجار زۆری بۆ كرا و به‌شێك له زانایانیش به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه نابێ زانایان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان و به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سامان و سوودی مادی مرۆڤایه‌تی تووشی گرفت و په‌تایه‌كی له‌مجۆره بكه‌ن.
هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه‌یش ده‌كرد، كه پرۆفیسۆر چارلز له ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی ڤایرۆسه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت و بۆ چین به شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌ند سمپلێكی لێ گوێزراوه‌ته‌وه و دواتریش له‌و تاقیگه پێشكه‌وتووه‌ی كه له چین به یارمه‌تی ئه‌و دروستكراوه، توانراوه په‌ره به ڤایرۆسی كۆرۆنا بدرێت، جیا له‌وه‌یش میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه دوو قوتابی چینیش له ئه‌مه‌ریكا گیراون كه نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌و زانایه و چینییه‌كان بوون، یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌فسه‌ری له سوپای چین هه‌بووه و ئه‌وه‌ی تریش كه‌سێكی ئاسایی بووه و 21 سمپڵی بوونه‌وه‌ره بایۆلۆجییه ترسناكه‌كانی له فڕۆكه‌خانه پێ گیراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه له هه‌موو دنیا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرتنی پرۆفیسۆر چارلز پێوه‌ندی به دۆسیه‌وه نییه كه بۆی دروستكراوه و له میدیاكان باسی لێوه ده‌كرێت، چونكه هه‌واڵه‌كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڵكوو به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی هه‌واڵی درۆ كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا جیهانی ته‌نیوه.
به گه‌وره‌ترین و زیره‌كترین زانای بایۆلۆجی له دنیا داده‌نرێت
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرتنی لیبه‌ری سه‌رۆكی به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی كیمیایی له زانكۆی هارڤارد پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای به چین فرۆشت بێت، به‌ڵكوو پێوه‌سته به‌و درۆ و ناڕاستییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردوویه‌تی و باسی له‌وه كردووه كه به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی حكوومه‌تی چین كردووه، بۆ ده‌رخستنی به‌هره‌مه‌ندانی بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له زانكۆی وۆهان بۆ ته‌كنه‌لۆجیا.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و پرۆفیسۆره له دوولاوه پاره‌ی له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی چین بۆ ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، بۆ په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه‌كانی، به‌ڵام ئه‌و پیاوه هه‌موو زانیارییه‌كی شاردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌داركردنه‌ی كه له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانی بۆ پرۆژه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كراوه، ئه‌مه‌یش به كارێكی دژ به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا لێكدراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌وه سكاڵای له دژ جوڵاندووه و باس له‌وه ده‌كات كه لیبه‌ر زانایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانه و له ساڵی 2011 سه‌ردانی زانكۆی وۆهانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زار كه‌سی به‌هره‌مه‌ند له زانكۆكه هه‌ڵبژێرێت، تا له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی حكوومه‌تی چین كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به توانا زانستییه‌كانیان بده‌ن، له‌باره‌ی هۆكاری گرتنیشی وه‌زاره‌تی داد دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه لیبه‌ر درۆی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی كردووه و پێوه‌ندی نهێنی و ستراتیجی له‌گه‌ڵ زانكۆی وۆهان بۆ ته‌كنه‌لۆجیا هه‌یه.
مانگانه 50 هه‌زار دۆلاری له چین وه‌رگرتووه و هاوكاری زانكۆی وۆهانی كردووه
پلانی گه‌شه‌پێدانی هه‌زار به‌هره‌مه‌ندی چینی له‌و بواره و پێشخستنیان دروستكردنی زانای گه‌وره له نێویان دا، وا ده‌كات توانای چین له ڕووی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له ئه‌مه‌ریكا نزیك بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یه.
چارلز
لیبه‌ر له ساڵی 1959 له‌دایكبووه و زانایه‌كی پایه‌به‌رزی بواری كیمیاییه له ساڵی 2011 به زیره‌كترین كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له بواری زانستی كیمیا ناسێنرا و له بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیای نانۆیی زۆر شاره‌زایه و زیاتر له 400 توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه و 50 داهێنانی زانستی له بواری زانستی كیمیا و بایۆلۆجی هێناوه‌ته بوون، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای نانۆ نانوسیس بۆ كاروباری ته‌كنه‌لۆجیایه و به باوكی زینده‌وه‌ره نانۆمه‌ترییه‌كان داده‌نرێ و سه‌رۆكی به‌شی كیمیا و بایۆلۆجی كیمیایییه له زانكۆی هارڤارد و به یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و به به‌رده‌وامی چاودێری و پاسه‌وانی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سیخوڕی وڵاتانی دنیاوه نه‌ڕفێنرێت.