پیر لیلیاس ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی به ناونیشانی "ژیان به ئاسایی له سوید ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌ی جیهان به هیچ شێوه‌یه‌ك له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره نه‌بێ و په‌تایه‌كی ڤایرۆسی بڵاو نه‌بوو بێته‌وه، ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌زموونی سوید له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دوێ و ده‌پرسێ، بۆچی سوید به‌مجۆره ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه و هه‌موو شتێك ئاساییه؟
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، له گۆڕه‌پانێكی مه‌ده‌نی له ستۆكهۆلمی پایته‌خت، خه‌ڵكی هاموشۆ ده‌كه‌ن و دووكانه‌كان كراوه‌ن و منداڵان به پایسكل هاتوچۆ ده‌كه‌ن و سه‌دان كه‌سیش له چێشتخانه و ڕێستۆڕانته‌كان له ده‌ره‌وه دانیشتوون، ئه‌وان وه‌رزی زستانیان به‌ڕێ كردووه و نایانه‌وێ ئه‌و كه‌شه خۆشه‌ی به‌هار له ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام ئایا به ڕاستی سویدییه‌كان له مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه تێناگه‌ن، وا هیچ ڕێوشوێنێكیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، یاخود چ نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و بێباكییه‌ی سویده‌وه هه‌یه؟
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له ژنێكی سویدی به ناوی ساندرا بریجكڤیست /ته‌مه‌ن 28 ساڵ/ كه له ڕێستۆرانتێك دانیشتووه و بیره ده‌خواته‌وه، ده‌پرسێ، ئایا به ڕاستی ڤایرۆسه‌كه لای ئێوه به‌وشێوه‌یه كه‌م بایه‌خه كه به ئاسایی بژین؟ له وه‌ڵامدا ئه‌و ژنه ده‌ڵێ، نه‌خێر به دڵنیاییه‌وه ئێمه له دۆخه‌كه ئاگادارین و خۆپارێزی خۆمان به چڕی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێمه نه‌كه‌وتووینه‌ته ژێر ئه‌و هیستریایه‌ی میدیا له وڵاتانی تری جیهان دروستی كردووه.
لیلیاس ده‌ڵێ، مارگریتا كۆرنه‌ر 80 ساڵه و مارگریتا ئه‌ریكسۆن 67 ساڵ، ئه‌وان له گۆڕه‌پانێكی گشتی و له كافێیه‌كی بچووك خه‌ریكن قاوه ده‌كڕن، كۆرنه‌ر به ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی گوتووه، كه ئه‌وه ده‌زانم كه‌سانی به ته‌مه‌ن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه زیاتر ده‌مرن، به‌ڵام من له ماڵه‌وه نامێنمه‌وه، به‌ڵكوو ژیانی خۆم به ئاسایی به ڕێ ده‌كه‌م و خۆم ده‌پارێزم و دوو مه‌تر له دووری ده‌وروبه‌ره‌كه‌م ده‌بم له هه‌موو كاتێك. هاوكات ئه‌ریكسۆن ده‌ڵێ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه پێویستی به مێشك و هزرێكی پاك و دوور له هه‌ڵا و ئاڵۆزی هه‌یه كه میدیاكان دروستیان كردووه، جیا له‌وه‌یش ئێمه باوه‌ڕمان به حكوومه‌ته‌كه‌مان و ده‌زانین هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له قوربانییه‌كان بگرێ، بۆیه زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكیش به به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
سويدییه‌كان خۆیان ده‌پارێزن و له هیستریای میدیایش خۆیان به دوور گرتووه
له سوید تا ئێسته‌یش هه‌موو شتێك ئاساییه و قوتابخانه‌كان به ڕووی منداڵان كراوه‌ن و زانكۆكان به‌رده‌وامن له خوێندن و ڕێستۆرانته‌كان خزمه‌تگوزاری به میوانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هاتن و چوون ئاساییه و پارك و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن هه‌مووی له دۆخێكی زۆر ئارام و بێ كێشه‌دان، ئه‌وه‌ی كه ڕێنمایی له‌باره ده‌ركراوه بریتییه له هۆشدارییه‌ك بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و ته‌نیا له كاتی پێویست نه‌بێ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵكوو له شێوه‌ی ئامۆژگاری و ڕێنمایییه و مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێكی به ته‌مه‌نی سویدی پێوه‌ی پابه‌ند بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یش به خێرایی له وڵات بڵاو ده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی تووشبوون ڕوو له زیادبوونه و تا ئێسته‌یش 400 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و كۆرۆنا خۆی گه‌یاندووه‌ته خانه‌ی به‌خێوكردنی به‌ساڵاچووان، به‌ڵام حكوومه‌ت زۆر ئارامه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ژیان به ئاسایی.
لیندا ئه‌كیسون /30 ساڵ/ ده‌ڵێ، سه‌ره‌تا خه‌ڵك زۆر ترسا و شاره‌كان بوون به چۆڵه‌وانی و خه‌ڵكی به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌یان نه‌گرت، ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن خودی خه‌ڵكه‌وه بوو، نه‌ك حكوومه‌ت به زۆره‌ملێ بیسه‌پێنێت، دواجار حكوومه‌ت ڕێنمایی ده‌ركرد و هه‌موو ژیان ئاسایی بووه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش جێی خۆشحاڵییه.
حكوومه‌ت متمانه‌ی به كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌یه و خه‌ڵكیش مه‌ودای نێوانیان هه‌میشه دوو مه‌تره
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی سوید پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كانی دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرا خه‌ڵكی سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ڕاپرسییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه خه‌ڵكی سوید له هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌یان زۆر ڕازین و شانازی پێوه ده‌كه‌ن، به بڕوای ئه‌وان ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكی له ڤایرۆسه‌كه نه‌ترسن و وره و ئیراده‌یان نه‌ڕووخێت و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان به‌هێز بێ و ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروست بێ كه ده‌توانن ئه‌و ڤایرۆسه ببه‌زێنن و دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنن.
سالار سوزا هاووڵاتییه‌كی سویدی و خه‌ڵكی شاری هاسییه و ته‌مه‌نی 62 ساڵه و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته بۆ واشنتن پۆست گوتی، سێ هاوڕێم هه‌یه و ده‌چینه ده‌ره‌وه و له‌و بڕوایه‌دام حكوومه‌تی سوید دۆخه‌كه‌ی هێنده قورس وه‌رنه‌گرت وه‌كو وڵاتانی تر، كه به قورس وه‌رگرتنی بووه‌ته هۆی ترس و نیگه‌رانی لای خه‌ڵك، ئێمه ترسمان نییه و له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێكه‌م ده‌چینه ده‌ره‌وه و بیری كۆرۆنا ده‌خۆینه‌وه.