سوپای عێراق ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی داعش دەست پێ‌ كرد

:: AM:10:58:09/04/2020 ‌
ئەفسەرێكی سوپای عێراق ڕای گەیاند، بۆ لەناوبردنی گرووپەكانی داعش لە باكور و ڕۆژئاوای مووسڵ، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی دەستی پێ‌ كرد.

ئەمرۆ پێنجشەم نۆی نیسان، حاتەم عەبدولكەریم جێگری فەرماندەی لیوای پێنجی هێزی ئامادەی سوپای عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ دۆزینەوەی چەكدارە تیرۆریستەكانی سەر بە داعش و ئاشكراكردنی پێگە و بارەگاكانی سەر بەم رێكخراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی فراوان لە پارێزگاكانی نەینەوا و بە  دیاریكراوی باكوری ڕۆژئاوای مووسڵ دەستی پێ كرد. 

لە بۆشایی تەناهیی ئەم ناوچانە وەرگرتووە و جموجووڵە چەكدارییەكانیان زیادی كردووە 
ڕوونی كردەوە، ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە خاوێنكردنەوەی چەند ناوچەیەكی پارێزگای نەینەوایە لە چەكدارانی تیرۆریستی سەر بە داعش كە ماوەیەكە سوودیان لە بۆشایی تەناهیی ئەم ناوچانە وەرگرتووە و جموجووڵە چەكدارییەكانیان زیادی كردووە. 

باسی لەوەش كرد، فڕۆكە جەنگییەكان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی جەزیرە تێیدا بەشدارە و سەرۆكایەتی ئۆپراسیۆنەكە دەكات، لە چوار میحوەرەوە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێت بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی عەشائیری.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە كاتێكدایە لە سنووری باكوری مووسڵ و دەوروبەری چیای قەرەچووخ چەكدارانی داعش تا گەیارە و دووبز بەردەوام ڕۆژانە چالاكییان هەیە.



وشە - رامیار جەواد