سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا رای ده‌گه‌یه‌نێت، له كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكین و تا دوو هه‌فته‌ی تر ژیان له ئیتالیا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
لە کۆتایی ئەم مانگە دا قەدەغەی هاتوچۆ لە ئیتاڵیا هەڵدەگیرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی نیسان، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆزێپ كۆنته سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، له كۆتایی مانگی نیسان ئیتالیا ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتالیا هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه رابگه‌یه‌نێت و ژیان له وڵات ئاسایی ببێته‌وه.
به‌پێی لێدوانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و تا كۆتایی مانگی نیسان هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری ئیتالیا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ئیتالیا زیاترین گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ی دنیا تۆمار كردووه، ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له‌و وڵاته زۆر به خێرایی په‌ره‌ی سه‌ند و بوو به یه‌ك له ناوه‌نده‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له دنیادا.
تا ئێسته 139 هه‌زار هاووڵاتیی ئیتالیایی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 17 هه‌زار و 600 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.