دواى تابلۆى "مۆنالیزا" تابڵۆى هاوارى ئیدڤارد مۆنچ به به‌ناوبانگترین تابلۆ داده‌نرێت، توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا له نێو خێزانى هونه‌رمه‌نده‌كه هۆكارى داهێنانى ئه‌م تابلۆیه و ده‌یانى تابلۆى تر بووه.
له مێژوودا زۆرێك له داهێنه‌ران به ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ناڵاندوویانه، هه‌ندێكیان جیا له‌وه‌ى خۆیان راده‌ستى نه‌خۆشییه‌كه نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت كاریان بۆ ئه‌وه كردووه نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن به سه‌رچاوه‌ى داهێنان و وزه‌یه‌كى زۆریان له نه‌خۆشى وه‌گرتووه.
تابلۆى هاوار له دواى مۆنالیزا به دووه‌م به‌ناوبانگترین تابلۆ داده‌نرێت
چه‌ندان نووسه‌ر و بیرمه‌ند خۆیان تووشى نه‌خۆشى كوشنده بوون، وه‌ك كارل ماركس و ماكیسم گۆركى كه به‌ده‌ست نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و سنگ ده‌یان ناڵاند، هه‌ندێك له داهێنه‌رانیش به‌هۆى نه‌خۆشى كه‌سوكاره‌كانیان تووشى نه‌هامه‌تى بوون، له‌وانه خێزانى برۆنتى و ئیدڤارد مۆنچ هونه‌رمه‌ند كه لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین.
ئیدڤارد مۆنچ
Edvard Munch ، یان هه‌ندێك جاریش به ئێدوارد مۆنك ناو ده‌برێت، له ساڵى 1863 له ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج له‌دایك بووه، به یه‌كێك له نیگاركێشه به‌ناوبانگه‌كانى دنیا داده‌نرێت. باوكى پزیشكى سوپا بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى ئاینپه‌روه‌رێكى توند ده‌بن، ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌و نیگاركێشه هه‌بووه، مۆنچ له یاداشته‌كانى باسى له‌وه كردووه، هه‌میشه به‌هۆى ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ى خێزانه‌كه‌ى له منداڵییه‌وه هه‌ستى به ترس كردووه.
مۆنچ به نیگاركێشێكى ره‌شبین داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده تابلۆكانى پڕن له جوانى و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ تابلۆ به‌ناوبانگه‌كانى تر‌ى دنیا ده‌كه‌ن له نرخدا. هۆكارێكى تری ره‌شبینییه‌كه‌یشى دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگى بووه، چونكه به‌ده‌ست نه‌خۆشى خێزانه‌كه‌ى ناڵاندوویه‌تى.
كاتێك ئێدڤارد مۆنچ ته‌مه‌نى پێنج ساڵ ده‌بێت دایكى به نه‌خۆشى سیل ده‌مرێ، دواى چه‌ند ساڵێكى كه‌م خوشكێكى به ناوى سۆفى به هه‌مان نه‌خۆشى ده‌مرێت كه ته‌مه‌نى 14 ساڵ بوو، له‌دواى ئه‌و خوشكێكى تر‌ى به‌هۆى نه‌خۆشى بارى ده‌روونى تیكده‌چێ روانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونى ده‌كرێت و له‌وێ ده‌مرێت. ئه‌و كاته‌ى مۆنچ ته‌مه‌نى 25 ساڵ ده‌بێت باوكى ده‌مرێ و چه‌ند ساڵێكى تر زنجیره كاره‌ساته‌كه بۆ مۆنچ به‌رده‌وام ده‌بێت دواجار براكه‌یشى به نه‌خۆشى سیل ده‌مرێ.
له 1879 روو له په‌يمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندازیارى بخوێنێ، به‌ڵام ته‌واوى ناكات و روو له په‌یمانگه‌یه‌كى هونه‌رى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى نیكاركێشى بخوێنێ.
سه‌ره‌تا له ئۆسلۆ و دواتر له پاریس خه‌ریكى كارى هونه‌رى ده‌بێت و به‌ره به‌ره ناوبانگ ده‌رده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌رى نه‌خۆشى و به‌دبه‌ختى خێزانه‌كه‌ى له‌سه‌رى به‌رده‌وام بووه، بۆیه كه‌سایه‌تییه‌كى جێگیرى نه‌بووه، زۆربه‌ى كات دڵته‌نگ بووه و زۆرجاریش په‌ناى بۆ خواردنه‌وه بردووه و له ئه‌نجامدا به‌هۆى خووگرتنى به خواردنه‌وه تووشى نه‌خۆشى بووه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
ته‌مه‌نى ئیدڤارد مۆنچ هێنده به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌دبه‌ختى و سه‌رگه‌ردانى زیاتر ببینێت، دواجار خۆشى تووشى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى ده‌روونى و جه‌سته‌یى ده‌بێت له‌وانه نیمچه ئیفلج ده‌بێت، تووشى په‌تاى ئه‌نفله‌ونزا ده‌بێت و ماوه‌یه‌كى زۆر نه‌خۆش ده‌بێت، به‌ڵام دواتر كاتێك له كۆتایى 1920 چاك ده‌بێته‌وه، توانایه‌كى هونه‌رى ئه‌وتۆ و ناوبانگێكى وه‌هاى نامێنێ.
بۆیه نزیكه‌ى 20 ساڵى كۆتایى ته‌مه‌نى به بێده‌نگى له زێدى خۆى له نه‌رویج به‌سه‌ر ده‌بات و له كاره هونه‌رییه‌كانیشى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یان نابێت كه پێشتر هه‌یانبوو. له ساڵى 1944 كه ئه‌و كات دنیا به جه‌نگى دووه‌مه‌وه سه‌رقاڵ بوو، مۆنچ كۆچى دوایى كرد.
دڵته‌نگى و ره‌شبینى و نه‌خۆشى و نه‌هامه‌تى و ته‌نیایى مرۆڤ بابه‌تى تابلۆكانى ئیدڤارد مۆنچن، ئه‌و هه‌ر زوو كارى هونه‌رى له‌سه‌ر نه‌خۆشى كردووه. له‌وانه تابلۆى "منداڵێكى نه‌خۆش" كه له ژێره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له مردنى سۆفى خوشكى ده‌كات، كه ئه‌م رووداوه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر مۆنچ هه‌بووه.
به‌ڵام تابلۆى هاوار یان قیژاندن "Scream" به نایابترین كارى ئه‌و داده‌نرێت و له دواى تابلۆى مۆنالیزا به به‌ناوبانگترین كارى هونه‌ری دانراوه، ئه‌و تابلۆیه وێنه‌ی مرۆڤێكى ته‌نیا ده‌رده‌خات له نێو هه‌ندێك ره‌نگى زه‌ق، كه ده‌ستى خستووه‌ته بناگوێى و هاوار ده‌كات، تابلۆكه به‌شێوه‌یه‌كى هونه‌رى ئه‌وتۆ كێشراوه ته‌نانه‌ت تۆى بینه‌ر هه‌ست به زایه‌ڵه‌ى هاواره‌كه ده‌كه‌یت.
ئه‌و تابلۆیه جارێك به 12 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه و دووجاریش هه‌وڵى دزینى دراوه، یه‌كه‌میان ساڵى 1994 بوو و دواجاریش ساڵى 2004 بوو.