به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێت.