پزیشكێكی شاره‌زای كورد، له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان چه‌ندان ڕوونكردنه‌وه به هاووڵاتییان ده‌دات كه پێوه‌ندییان به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و مانگه و خۆپارێزییه‌كانی هه‌یه.
گیاده‌رمان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و له‌ناوبردنی میكرۆبه‌كانیش
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی نیسان، د. به‌در قادر سوورچی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا و شاره‌زا له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له مانگی ڕه‌مه‌زان چۆن بتوانن به خۆراك به‌گری خۆیان به به‌هێزی به‌هێڵنه‌وه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هۆكار زۆرن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش كه له چه‌ند خاڵێكدا چڕییان ده‌كه‌مه‌وه:
یه‌كه‌م: نه‌خواردنی خۆراكه ناسروشتییه‌كان و قوتووبه‌ند و سووركراوه و خواردنه‌وه گازییه‌كان و شه‌كری سپی، به‌گشتی كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر به‌رگریی له‌ش هه‌یه و دایده‌به‌زێنن، چونكه هه‌ڵده‌ستن به سه‌رقاڵكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.
دووه‌م: گرنگه ئاگاداری باری ده‌روونیمان بین، چونكه كاتێك مرۆڤ دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت و ده‌شله‌ژێت، هۆرمۆنه‌كان و سیستمی ده‌ماره‌كان تێك ده‌چێت، له‌و ساته‌دا به‌رگریی له‌ش تێك ده‌دات.
سێیه‌م: باشترین كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی له‌ش، خواردنی سه‌وزه‌كان به‌گشتی وه‌ك سپێناخ و نه‌عناع و شبیت و كه‌ره‌وز و خاس وه میوه‌جاته‌كان قه‌یسی و ھه‌نجیر و گێزه‌ر و پرته‌قال و لیمون و مێوژ و ترێ و وه‌ك شه‌ربه‌ت به‌لام بێ شه‌كر بخورێته‌وه به تایبه‌تی دوای نوێژی ته‌راویح و خۆراكه سروشتییه‌كانه له‌كاتی به‌ربانگ وه‌ك سێ دانه خورما و زه‌ڵاته و شۆربای نیسك و شۆربای شۆفان، هه‌روه‌ها پارشێو خورما، گوێز، ته‌حین، "ماست و شۆفان"، نۆك، لۆبیا، زه‌یتون، ته‌ماته، خه‌یار و شفتی، هه‌ر خۆراكێك به ئاستێك به‌شداریی ده‌كات له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش، بۆ نموونه؛ ئه‌وانه‌ی ڤیتامین Cیان تێدایه وه‌ك مزره‌مه‌نییه‌كان و بیبه‌ری سه‌وز و كێوی".
ده‌رباره‌ی دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆسه‌كه و گرتنی ڕۆژوویه‌كی ته‌ندروست چ خۆراك و گیایه‌ك زیاتر بخورێت تاكو سوودبه‌خش و وزه‌ت پێ بدات، گوتی، "گیاده‌رمانه‌كان وه‌ك چایه به‌كاربھێنرێت وه‌ك زه‌نجیل و لیمۆ نه‌عناع و زه‌رده‌چه‌و و دارچین و چای سه‌وز بۆیه هه‌ندێك مادده‌یان تێدایه كه پێی ده‌ڵێن به‌روبوومی دووه‌م (secondary product) بریتین له؛ ئالكه‌لۆید (Alakloid ) تێرپینۆید (Terpenoid)، فینۆلۆیك كۆمپاوند (Phenolic compounds ) ئه‌و سێ مادده‌یه ڕۆڵی ده‌رمان و به‌رگریی له‌ش ده‌گێڕن، هه‌روه‌ها گیاده‌رمانه‌كان به‌هه‌مان شێوه وه‌كو میوه و خۆراك هه‌مان شته.
ئاشكرای كرد، "بۆیه پێویسته هه‌وڵ بدرێت گیاده‌رمانه‌كان به‌كاربهێنرێن به‌مه‌رجێك به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌كاری بهێنێت و به دۆزێكی سنووردار وه‌رگرێت. ئه‌و چه‌ند مادده‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كرد بناغه‌ی به‌رگریی له‌شن و به‌روبوومی دووه‌میان پێده‌وترێت، ئه‌و پێكهاتانه به‌سه‌دان مادده‌ی بچووك له‌خۆده‌گرن، هه‌ڵده‌ستن به به‌هێزكردنی به‌رگری و خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش له ژه‌هر و میكرۆب."
زیاتر گوتی، "ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان گیاده‌رمان و ئه‌نتی بایۆتیك، ئه‌وا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌نتی بایۆتیك ته‌نها میكرۆبه‌كه ده‌كوژێت، به‌ڵام گیاده‌رمان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و له‌ناوبردنی میكرۆبه‌كانیش."
وه‌ك پزیشكانی گیا ده‌رمانی تاكو ئێسته گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك كه ده‌رمانێكی گیایی كار له‌وه بكات مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ كه‌م بكاته‌وه ڕوونی كرده‌وه، "به‌لێ كۆمه‌ڵێكی زۆر توێژینه‌وه كراوه له سین كه زیاتر له ٢٠ گیاده‌رمانیان به‌كارھێناوه دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وه منیش ته‌واو باوه‌ڕم وایه كه ھه‌ندێك گیاده‌رمانمان كه له دێر زه‌مانه‌وه دژی فایڕۆسه‌كان به‌كارھاتووه وه ئه‌و ڤایرۆسه‌ش له‌ناو ده‌بات وه‌ك جینسینج و كركم (زه‌رده‌چه‌و) و قرنفل (مێخه‌ك) و ئه‌ستراجالوس و ره‌شكه و چه‌ندان گیاده‌رمانی تر له داھاتوو توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هیچ ڕاستییه‌كی زانستی ده‌ربای ئه‌وه هه‌یه كه سیر و پڕته‌قاڵ و پایز كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڤایرۆس له مرۆڤه‌كان هه‌بێت، گوتی، "سیر دژه‌ڤایرۆسه وه پرته‌قالیش به‌رگری به‌ھێز ده‌كات، به‌ڵام ھیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندووه تا ئێسته".