دوای بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له جیهان به‌شێكی زۆری وڵاتان ته‌واوی گه‌شته‌كانیان وه‌ستاند و وڵاته‌كانیان كه‌رنتین كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه قوتابیانی كورد بۆ خوێندنی باڵا لە چەند وڵاتێک گیریانخوارد و حکوومەت بە فڕۆکەی تایبەت گەڕاندوونیەتییەوە، ئەو حاڵەتە بووەتە جێی سەرسوڕمانی وڵاتانی عەرەبی، دوای ئەوەی قوتابییەکی پزیشکیی میسری کە لە ئەرمینیا دەخوێنێ، بەراوردی هەرێم و وڵاتەکەی خۆی کرد.
هاووڵاتیی كورد له كوردستان نرخه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وەزیرانەکەیان و ده‌وڵه‌ته‌وه زۆر به‌رزه
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كچێكی قوتابی زانكۆیه له به‌شی پزیشكی زانكۆی ددان، له ئه‌رمینیا ده‌خوێنێت و باسی ساته سه‌خته‌كانی ژیانیان ده‌كات لە سەردەمی کۆرۆنا، كه به‌هۆی داخرانی فڕۆكه‌خانه و به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌چوونی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی گیریان خواردووه و له كه‌شێكی زۆر سه‌خت و دڵەڕاوکەدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن و بە گوتەی خۆی، لایه‌نی دەروونیان شێواوە.
كچه میسرییەکە ده‌ڵێت "من و چه‌ند كه‌سێكی نزیكم له ژوورێكین پێكه‌وه له‌و زانكۆیەی ئەرمینیا به‌شی پزیشكی ددان ده‌خوێنین، كچێكی كوردمان له‌گه‌ڵ بوو كه خه‌ڵكی كوردستانه، دوای داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌م پێوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له ئه‌رمینیا، دوای چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م فرۆكه بۆ 90 قوتابی کورد ئاماده کرا و به‌خۆرایی هه‌موویان گه‌ڕانە‌وه كوردستان".
كچه‌كه به گریانێكی زۆره‌وه جیاوازیی خۆیان و كوردستان باس ده‌كات و وەک خۆی دەڵێ، نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌یان /میسر/ تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه، چونکە نرخی هاووڵاتیی میسری زۆر كه‌مه، به‌رانبه‌ر هاووڵاتیی كورد له كوردستان کە نرخه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وەزیرانەکەیان و ده‌وڵه‌ته‌وه زۆر به‌رزه.
ئه‌وه‌یش باس ده‌كات كه کوردەکان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له وڵاته‌كه‌یان ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌رەنتین ده‌كرێن به‌خۆرایی و هیچ پاره‌یه‌كیان لێ ناسێنن.
بەگوتەی ئەو کاندیدەی دکتۆرا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بووه و سه‌رجه‌میان به‌سه‌لامه‌تی ناردووه‌ته‌وه كوردستان. زیاتر ده‌ڵێت، "حكوومه‌تی كوردستان ڕۆڵه‌كانی خۆی خۆش ده‌وێت و به نرخ لێیان دەڕوانێ".
ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌توانێت یارمه‌تیی عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بدات له زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره تا سه‌ركه‌وتووانه‌تر هه‌نگاو بنێن.
شایه‌نی باسه هه‌ر له سه‌رەتای داخستنی سنووری وڵاتان و فڕۆکەخانەکانەوە، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و له ڕێی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، زۆرینەی قوتابیانی كورد له وڵاتانی دنیاوە گەڕێنرانەوە کوردستان.