سه‌ما میسری كه نمایشكار و سه‌ماكارێكی ناوداری میسره، به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووت، له‌لایه‌نی هێزه ته‌ناهییه‌كانی میسره‌وه هاتووه‌ته گرتن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری گشتی له میسر، سه‌ما میسری بۆ لێكۆڵینه‌وه هاتووه‌ته گرتن كه تۆمه‌تی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووتی له‌سه‌ره. ئه‌و سه‌ماكاره له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌زبه‌كیه هاتووه‌ته گرتن.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له‌لایه‌ن چه‌ندان پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها ریهام سه‌عیدی بێژه‌ر، سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ماكاره تۆمار كردووه كه له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیدا وێنه و گرته‌ی رووتی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ماكاره به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات له بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان بدات و ده‌بێته هۆی برینداركردنی هه‌ستی كۆمه‌ڵگه و داونه‌ریت.
یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كان كه سكاڵایان له‌سه‌ر سه‌ما تۆمار كردووه، بۆ میدیاكان گوتوویه‌تی، سه‌ما میسری بۆ ناوبانگ و هه‌روه‌ها زۆرترین بینه‌ر بۆ وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی و ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌كی زۆر، ئه‌و كارانه ده‌كات
شیاوی باسه كه ده‌سه‌ڵاتی میسر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، كه‌ناڵی "فلوول"یان داخست كه خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ما میسرییه. ئه‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وام خه‌ریكی سووكایه‌تی بووه به سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی میسر.
سه‌ما میسری كه ناوی راستینه‌ی "سامیه"یه، له ساڵی 1976 له دایك بووه، سه‌ره‌تا به نمایشكار ناسرایه‌وه، دواتر ده‌ستی به سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی كرد و به‌دوایدا چه‌ند گۆرانییه‌كی تۆمار كرد. له دنیای هونه‌ری میسریدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه كاری زیاتر بۆ ورووژاندنی گه‌نجانه. چه‌ند جارێكیش به‌هۆی كێشه‌كانیه‌وه هاتووه‌ته گرتن.