مه‌لیسا كیانی /24 ساڵ/ مه‌یكه‌پ_ئاڕتێست له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، به‌ڵام ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له به‌لجیكا نیشته‌جێن و له شاری برۆكسل گه‌وره بووه. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه" ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی من یه‌كێكم له مه‌یكه‌پ_ئاڕتێسته ناسراوه‌كانی به‌لجیكا، بۆیه ژنان له‌ڕێی سۆشیال میدیاوه پێوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌م.
سه‌ره‌تا باس له ژیانی خۆت بكه و چۆن له ئه‌وروپا نیشته‌جێ بووی؟
ناوی ڕاسته‌قینه‌م په‌ره‌ستووه، به‌ڵام به مه‌لیسا كیانی ناسراوم و له 14/6/1995 له شاری جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووم. ماوه‌ی 20 ساڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م له به‌لجیكا ده‌ژیم و نیشته‌جێی "برۆكسلی"ـی پایته‌ختین، واته ئه‌و كاته‌ی كه هاتین بۆ ئه‌وروپا ته‌مه‌نی من ته‌نیا پێنج ساڵ بووه.
كه‌ی ده‌ستت به كاری مه‌یكه‌پ كرد و چۆن ناسرای؟
هه‌ر له‌خۆڕا فێری كاره‌كه نه‌بووم، ڕاسته پێشتر ئه‌وه حه‌ز و خولیام بووه كه ببم به مه‌یكه‌پ ئاڕتێست. من له ساڵی 2014 ڕۆیشتم بۆ ئه‌كادیمیای ئارایشتگه‌ری و له ساڵی 2017 دیپلۆمه‌كه‌م له بواره‌كه وه‌رگرت، واته ماوه‌ی چوار ساڵ به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی له بواری مه‌یكه‌پ خوێندوومه. پاشان هه‌ر له ساڵی 2017دا له حه‌وت ماسته‌ر كلاسی تر به‌شداریم كرد، گه‌وره‌ترین ماسته‌ر كلاس له دوبه‌ی بوو كه له‌لایه‌ن ژنه مه‌یكه‌پ_ئاڕتێستی به‌ناوبانگی جیهانی "ئا‌یان نه‌ڤرۆس" كه خه‌ڵكی ئازه‌ربێجانه، به‌ڕێوه چوو.
زیاتر كار بۆ ژنانی كورد یان ئه‌وروپی ده‌كه‌یت؟
ئێسته زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان بۆ ده‌كه‌م ژنانی ئه‌وروپین، هه‌رچه‌نده كڕیاری كورد و ته‌نانه‌ت فارسیشم هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌لجیكا گه‌وره بوومه و ئێسته لێره‌دا كه‌سێكی ناسراوم، بۆیه كڕیاری ئه‌وروپیم زیاتره.
كڕیاره‌كانت زیاتر حه‌ز به‌چ جۆرێكی جوانكاری ده‌كه‌ن؟
زیاتر حه‌ز به مه‌یكه‌پ و ناتورلا ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان و فارسه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته زیاتر حه‌ز به مه‌یكه‌پ ده‌كه‌ن، واته ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی كورده‌كان و فارسه‌كان حه‌ز به ماكیاجی تۆخ ناكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ش به‌كاری ناهێنن، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه زۆر ماكیاج ده‌كه‌م.
هیچ شوێنێكی تایبه‌ت به جوانكاریت له ئه‌وروپا هه‌یه؟
تا ئێسته هیچ شوێنێكی تایبه‌ت به كاری جوانكاری ژنانم نییه، به‌ڵكو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌م، هه‌مووی له‌ڕێی سۆشیال میدیاوه پێوه‌ندیم پێوه ده‌كرێت، جا یان ئه‌وان سه‌ردانم ده‌كه‌ن یان من ده‌چم بۆ ماڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه كاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام بده‌م، به‌ڵام نیازیشم هه‌یه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شوێنێكی تایبه‌ت بكه‌مه‌وه، دوای ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بۆم بگونجێت له كوردستانیش ئارایشتگه یان سه‌نته‌رێكی جوانكاری ژنان بكه‌مه‌وه.
دوای ئه‌و ماوه زۆره چۆن توانیوته هاوسه‌نگی له نێوان كولتووری ڕه‌سه‌نی خۆت و وڵاتانی ئه‌وروپی ڕابگریت؟
ڕاسته ماوه‌ی 20 ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژیم، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی كه هاتووین بۆ ئه‌وروپا ته‌مه‌نم هێشتا پێنج ساڵانی ته‌و‌او نه‌كردبوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م هه‌میشه به‌هه‌ستی كوردایه‌تییه‌وه ئێمه‌یان په‌روه‌رده ده‌كرد، بۆیه ئێمه كولتووری كوردیمان به زیندوویی له ناوخۆماندا هێشته‌وه و له بیرمان نه‌كرد. له هه‌مان كاتدا به‌تێكه‌ڵاوبوونمان به كولتوور و داونه‌ریتی ئه‌وروپا، توانیمان سوود له كولتووری ئێره‌ش وه‌ربگرین و له نێوان هه‌ردووكیان جۆرێك له هاوسه‌نگی دروست بكه‌ین.
تۆ له سۆشیال میدیا گرنگی زۆر به جوانی و پاراستنی پێستی خۆت ده‌ده‌ی، چ شتێك زیاتر به‌كار ده‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و جوانییه‌ت بكه‌یت؟
وه‌ك چۆن ڕۆژانه مكیاج ده‌كه‌م، به‌هه‌مانشێوه هه‌موو ڕۆژێك ده‌م و چاوم ده‌شۆم و پاشان تۆنیك و كرێم و سێریومی شه‌وانه و ڕۆژانه به‌كار دێنم، بۆ ئه‌وه‌ی پێستم تێك نه‌چێت. ئه‌م سێ جۆره‌ی باسم كرد له براندی "Estee Lauder”ـه كه براندێكی جیهانی به‌ناوبانگه.
جگه له‌م كاره به‌چی تریشه‌وه سه‌رقاڵیت و حه‌ز به‌چی ده‌كه‌یت؟
جگه له كاری مه‌یكه‌پ، مامۆستای زمانی فڕه‌نسیم و زۆربه‌ی كات بۆ په‌نابه‌ران كاری وه‌رگێڕان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها پێم خۆشه له داهاتوودا براندی مه‌یكه‌پ تایبه‌ت به‌خۆم له ئه‌وروپا ساز بكه‌م. له هه‌مان كاتدا زۆر حه‌ز به كاری فیلم و دراما ده‌كه‌م له ئه‌وروپا.
تا ئێسته له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نواندن له ئه‌وروپا به‌شداریت كردووه؟
به‌شداری هیچ كارێكی نواندنم نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و حه‌زه‌م هه‌یه كه ڕۆژێك بتوانم به‌شداری فیلمی ئه‌وروپی بكه‌م و بناسرێم.
ئه‌گه‌ر بۆت بگونجێت به‌شداری له فیلم و درامای كوردی ده‌كه‌یت؟
حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ره‌تا له فیلمه ئه‌وروپییه‌كان ده‌ربكه‌وم
بێگومان بۆ من هیچ جیاوازییه‌كی نییه، هه‌رچه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ره‌تا له فیلمه ئه‌وروپییه‌كان ده‌ربكه‌وم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی باش له كوردستان هه‌بێت و بۆم بگونجێت، به‌شداری له فیلم و درامای كوردیش ده‌كه‌م.
تۆ كه له ئه‌وروپا گه‌وره بوویت، تا چه‌ند به‌لاته‌وه ئاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری به‌شداری بكه‌یت و دیمه‌نی ڕۆمانسی تێدا هه‌بێت؟
ڕاسته له ئه‌وروپا گه‌وره بوومه و تێكه‌ڵاوی كولتووری ئه‌وروپی بووم، به‌ڵام تا ئێسته‌یش كولتووری ڕه‌سه‌نی خۆمانم پاراستووه و هه‌رگیز به‌شداری ئه‌و جۆره پڕۆژانه نابم كه دیمه‌نی ڕۆمانسی و ماچ و ڕووتبوونه‌وه‌ی تێدا بێت، چونكه ئه‌م جۆره پڕۆژانه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی من گونجاو نییه.
وشه \ محه‌مه‌د جه‌مال