بەهۆی هاتنی کۆرۆنا و کەرەنتینەبوونی دنیا لە ماڵەوە واتس‌ئاپ تایبەتمەندییەکی زیاد کرد ئەویش پێوەندیی گرووپە. پێشووتر ئەم تایبەتمەندییە هەبوو، بەڵام نوێکارییان تێدا کردووە بۆ ئەوەی زیاتر خەڵکی بەیەکەوە ببەستنەوە.
شارەزاین لە ماڵپەڕی "
thesun" ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە واتس‌ئاپ کار لەسەر ئەوە دەکات کە کەسە نزیکەکان زیاتر بەیەکەوە ببەستێتەوە لە ڕێگای تایبەتمەندییەکانییەوە، ئەم ئەپدەیتەیش تایبەتمەندییەکی زیاد کرد کە لەڕێیەوە دەتوانی پێوەندیی ئەنجام بدەیت و پێوەندییەکە بکەیتە گرووپ و هەشت کەس ئینڤایت بکەیت و لەگەڵیان قسە بکەیت لە هەمان کاتدا.
لە سەردەمی کۆرۆنادا کەرەنتینە بەهێزتر بکە و لەبری ئەوەی خێزانێک سەردانی یەکتر بکەن دەتوانن لە یەک کاتدا بە واتس‌ئاپ قسە بکەن
ئەم تایبەتمەندییەیش تەنیا بۆ ئەوەیە کە خەڵکی زیاتر لە یەک کاتدا قسە لەگەڵ یەکتر بکەن، هەروەها لە سەردەمی کۆرۆنادا کەرەنتینە بەهێزتر بکە و لەبری ئەوەی خێزانێک سەردانی یەکتر بکەن دەتوانن لە یەک کاتدا بە واتس‌ئاپ قسە بکەن.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوه‌ندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.