ئەو تاقمە پەرلەمانتارە بەكرێگیراوەی كورد كە لەبەغداوە دژایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەشێكیان گرتەی ڤیدیۆی ئابڕۆبەریان لێ گیراوە و لەبەرانبەر بڵاونەكردنەوەیشی بەردەوام دژایەتیی كوردستان دەكەن.
هەریەكە لە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق كە بەردەوام دژایەتی كوردستان دەكەن بوونەتە داردەستی شیعە و لایەنە دژەكانی كوردستان.
هۆشیار عەبدوڵا و ئاڵا تاڵەبانی جیا بەوەی بە پارە خۆیان فرۆشتووە و دژی كوردستان قسە دەكەن هەریەكەیان بە جیا گرتەی ڤیدیۆی ئابرۆبەریان لێ گیراوە
سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ی راگەیاند، هەریەكە لە هۆشیار عەبدوڵا و ئاڵا تاڵەبانی جیا بەوەی بە پارە خۆیان فرۆشتووە و دژی كوردستان قسە دەكەن هاوكات هەریەكەیان بە جیا گرتەی ڤیدیۆی ئابرۆبەریان لێ گیراوە و ناتوانن بەرانبەر شیعە قسە بكەن.
سەرچاوەكە دەڵێ، ئەوانە رۆڵی جاش دەبینن و لەبەرچاوی خەڵكی كوردستانیش وێنەیەكی ناشیرینیان داوە، بۆیە باشترە بێدەنگ بكرێن.
ئەوە لەكاتێكدایە، پێشتر ئاڵا تاڵەبانی چەندان جار شانازی بەعێراق و سوپاكەیەوە كردووە دوایین ڤیدیۆیشی لە هۆتێلێكی بەغدا بوو كە بەدەم گوتنەوەی سروودی عێراقی "مەوتنی" تۆماری كردبوو.
ئەو تاقمە پەرلەمانتارە ئێستە راستەوخۆ دژایەتی كوردستان دەكەن و بە "جاش"ی سەردەم لەلایەك خەڵك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناویان دەهێنرێ.