فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى
"یارى كورسی"ی كه‌ناڵى شه‌رقییه باس له نهێنییه‌كانى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێ كه هه‌رێم نه‌وتى نه‌ناردووه، زیاتر له نیوه‌ى خه‌رجییه‌كانى له به‌غداوه لێ بڕاوه". ماڵپه‌ڕى "وشه" ئه‌و به‌شه‌ى دیمانه‌كه‌ى فوئاد حوسێن بڵاو ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندى به ناكۆكى به‌غدا و هه‌رێم و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه.
ماشهڵاى ده‌وێ دكتۆر تۆ له‌م رۆژانه بوویته ئه‌ستێره‌ى مانشێته‌كان؟
هه‌ندێك جار ده‌بینه ئه‌ستێره و هه‌ندێك جاریش هێرشمان له‌سه‌ره، ئێسته بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه هێرشمان ده‌كرێته سه‌ر.
به‌مدواییه كێشه‌یه‌كى زۆر له نێوان په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌تى دارایى رووى دا، له وردهكارییهكهى زۆر ژماره هه‌یه، به‌ڵام پێت وایه ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ى هه‌ڵه‌ى ژماره بێت، یانیش هۆكاره‌كه سیاسى بێت؟
من پێم وایه كێشه‌كان سیاسییه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به ژماره‌وه هه‌بێت، مرۆڤ ده‌توانێ گه‌نگه‌شه‌ى له‌سه‌ر بكات. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به لایه‌نى شرۆڤه‌كردنى بڕگه‌كانى بودجه‌ى عێراقه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌یه و هه‌ریه‌كه له ڕوانگه‌ى خۆیه‌وه شرۆڤه‌ى ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ى من كردووه پێشێلكردنى یاساى بودجه نه‌بووه. ئه‌گه‌ر پێشێلكاریى یاساییشم كردبێت، ئه‌وا دادگا هه‌یه ئه‌و بڕیاره ده‌دات.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه، ئامانج له‌و كاره چییه و بۆچى له‌م كاته‌دا ورووژاوه؟
بۆچى له‌م كاته‌دا؟ دیاره ئێسته خه‌ریكه حكوومه‌تى نوێى عێراق پێكده‌هێنرێت، ده‌ستاوده‌ست به ناوه‌كان ده‌كرێت، له به‌دبه‌ختى یان له خۆشبه‌ختى ناوى منیش له‌گه‌ڵ ناوه‌كاندایه. بۆیه كه‌سانێك منیان ناوێ.
جا له به‌دبه‌ختى یان خۆشبه‌ختییه؟
له به‌دبه‌ختییه، چونكه ئه‌وه‌ى له‌م كاته‌دا ببێته وه‌زیرى دارایى ده‌بێت هه‌میشه له شه‌ڕدا بێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێسته هه‌یه، چونكه بارودۆخى ئابوورى خراپه و په‌تاى كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، وه‌زیریش ده‌بێت له جه‌نگدا بێ، جا چۆن ده‌كرێت تۆ شه‌ڕ بكه‌یت و چهكیشت نه‌بێت، بۆیه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى زۆر شت له وه‌زیرى دارایى ده‌كه‌ن. ده‌بێت ئه‌ویش لێره‌وله‌وێ پاره په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببات. لێره‌وه ئه‌وه‌ى ببێته وه‌زیرى دارایى، ئه‌وا له به‌دبه‌ختییه.
هه‌ندێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ تۆ له وه‌زاره‌ت نه‌مێنى، ئایا بابه‌ته‌كه ته‌نیا پێوه‌ندى به لادانى تۆوه هه‌یه یان ده‌یانه‌وێ پشكى كورد نه‌هێڵن؟
من پێم وایه ده‌یانه‌وێ پشكى كورد نه‌هێڵن.
بۆچى؟
ئه‌وان به راشكاوى ده‌ڵێن نابێت هیچ وه‌زاره‌تێكى ئابوورى به كورد بدرێت، نه وه‌زاره‌تى دارایى نه وه‌زاره‌تى نه‌وت.
هۆكاره‌كه چییه؟
چونكه بهبیركردنهوهى ئه‌وان ئێمه ژێرخانى ئابوورى خۆمان له كوردستان بنیات ده‌نێین. ئه‌وان نازانن وه‌زیرى دارایى پابه‌ند ده‌بێت به یاساكان و سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ده‌ست كورده‌وه بێت مه‌ترسى هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به زمانى ژماره‌كان قسه بكه‌ین، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌رێم 250 به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات و دواى ئه‌وه شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى دابین بكرێت؟
ماده‌ى 10 له بودجه‌ى عێراق باس له ئه‌رك و مافه داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. ئه‌ركه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێم ده‌بێت 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى به‌غدا بكات، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر نه‌درا، سزاكه له هه‌مان بڕگه دیارى كراوه، ئه‌وه‌یه له شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى به‌كارخستن و بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ببڕێت، هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایه نه‌بووم.
پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵى 2019، 10 تریلیۆن و 599 ملیار دیناره، ئه‌وه جگه له خه‌رجیى تر. ئه‌گه‌ر ئه‌وانى تریش زیاد بكه‌ین ئه‌وا نزیكه‌ى 12 تریلیۆن دینار ده‌بێت. من له ته‌واوى ساڵه‌كه پێنج تریلیۆن و 448 ملیارم به هه‌رێم داوه، ئه‌وه‌یش وه‌ك مانگانه بوو كه بڕى 450 ملیار دینارم وه‌ك مووچه ناردووه، ئه‌مه واته‌ى چییه؟ واته‌ى ئه‌وه‌یه نیوه‌ى زیاترى شایسته‌ى دارایى كوردستان بڕاوه. ئه‌وه‌ى یاسا له منى ده‌وێ ئه‌وه‌یه من مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بده‌م و له به‌رانبه‌ریش ئه‌گه‌ر نه‌وت نه‌نێرن، ئه‌وا پاره‌یان لێ ببڕم، ئه‌مه كراوه، كه‌واته كێشه‌كه له چیدایه؟
بۆچى 250 هه‌زار به‌رمیل ئه‌و ژماره‌یه چییه؟
ئه‌وه له په‌رله‌مان دانراوه، زۆربه‌ى ژماره‌كان به‌گوێره‌ى بودجه‌كانى پێشتر بووه، منیش ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌م بۆچى 250 به‌رمیل، كه‌واته ده‌بوو ئه‌و پرسیاره له په‌رله‌مان بكرێت، خۆ ئه‌وان یاساكه‌یان داناوه. بابه‌تێكى تر هه‌یه ئه‌وه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وت و ناردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌موو خه‌رجییه‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بووه، جگه له‌وه‌یش ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى هه‌رێم كردوویه‌تى جیاوازه له‌وه‌ى له به‌غدا هه‌یه. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له نێوان هه‌رێم و كۆمپانیاكان كراون گرێبه‌ستى هاوبه‌شین، كه‌چى ئه‌وانه‌ى عێراق گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزارین، بۆیه به‌شێكى له نه‌وتى هه‌رێم بۆ كۆمپانیاكان ده‌بێت.
وه‌ك چۆن به‌غدا له به‌رانبه‌ر هه‌رێم هه‌ڵه ده‌كات، به هه‌مانشێوه‌یه هه‌رێم هه‌ڵه له به‌رانبه‌ر به‌غدا ده‌كات، بۆ نموونه چاودێرى دارایى به‌غدا ناتوانێ بێته هه‌ولێر، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ى ده‌روازه‌كان، بۆچى متمانه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نییه؟
راسته متمانه گرنگه هه‌بێت، هۆكارى نه‌بوونى متمانه‌یش بۆ مێژووى حكوومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه و كه‌ڵه‌كه‌ى كردووه، مه‌سه‌له‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه عێراق ده‌ستوورى هه‌یه و به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كان دیار كراون، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له‌لایه‌ن به‌غدایه و هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتى تر هاوبه‌شه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكى ده‌سه‌ڵاتى تریش بۆ هه‌رێمه‌كان هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه. هه‌ردوولامان پێشێلكاریمان كردووه یان بڵێم پابه‌ندى ده‌ستوور نین، كێشه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه نزیكه‌ى 50 ماده‌ى ده‌ستوورى عێراق پێویستى به یاسایه. هه‌ندێك له‌و مادانه پێوه‌ندییان به پێوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه.
له دواى 2003 یه‌كێك له كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ى نه‌وته، له ده‌ستوورى عێراق هاتووه ده‌ستوور موڵكى هه‌موو گه‌لانى عێراقه، كه‌چى یاساكانى تر نییه و تا ئێسته یاساى نه‌وت له عێراق دانه‌نراوه، لێره‌دا لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌یه و دواتریش ناكۆكى دروست ده‌بێت.
هه‌ر حكوومه‌تێكى نوێى عێراق دێت رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات و دوو ساڵ ناخایه‌نێ دواتر رێككه‌وتنه‌كه نامێنێ، بۆچى رێككه‌وتنێكى ریشه‌یى ناكرێت؟
رێككه‌وتنى ریشه‌یى بۆ نموونه بۆ نه‌وت دانانى یاسایه و یاساییش هه‌بێت ناكۆكى نابێت، ئه‌گه‌ر پێشیلكارییش هه‌بێت ئه‌وا دادگا هه‌یه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه یه‌ك ماده نییه، به‌ڵكو 50 ماده‌ى ده‌ستوور پێویستیان به یاسایه. ئه‌گه‌ر یاسایش نه‌بێت ده‌بێت بۆ یاسا كۆنه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه كه ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زى بووه كه ته‌واو له ده‌وڵه‌تى ئێسته جیاواز بووه.
تۆ وه‌زیرى دارایى و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیت، ئایا ئه‌و بڕیاره‌ى له ئهمێنداریتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش ده‌رچوو، سیاسى بوو؟
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵه بوو، چونكه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نه‌بوو بڕیار بدات، به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیره. یانیش ده‌بێ به رێنوێنى سه‌رۆك وه‌زیران بێت، ئه‌و بڕیاره به رێنوێنى سه‌رۆك وه‌زیران بووه.
تۆ قسه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كرد؟
به‌ڵى قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و ئه‌و گوتى ره‌شنووسێكیان هێناوه‌ته به‌رده‌ست و له‌سه‌رم نووسیوه به‌گوێره‌ى یاساى بودجه و دارایى گشتى بێت، كه‌چى ئه‌وان لێكدانه‌وه‌یه‌كى تریان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كردووه و به‌گوێره‌ى یاساى دارایى گشتى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. بڕیارێكى له‌م شێوه‌یه‌یش نابێت، چونكه من وه‌زیرى داراییم و ده‌بێت ئاگه‌دار بم.
حكوومه‌تى هه‌رێم له نامه‌كه‌ى داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ساڵانى پێشوویشى له به‌غدا كردووه؟
من گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم نیم، به‌ڵام تێڕوانینم بۆ بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌رگرتنى ماف شتێكه و جێگیركردنى ماف شتێكى تره. ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كردووه بۆ جێگیركردنى مافه، خه‌ڵكى كوردستان له ئه‌نجامى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه زیانیان پێ كه‌وتووه. به‌شێكى تریش له داواكردنى قه‌ره‌بوو له به‌غدا روونكردنه‌وه‌ى بارودۆخى دارایى هه‌رێمى كوردستانه كه چه‌ند زیانی به‌ركه‌وتووه.