محه‌مه‌د ئیسماعیل هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناسراوی كورد نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا، ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی تابلۆیه‌كی هاونیشتمانی شاری هه‌ولێر (نازم)ه كه كرێكارێكی ئه‌و شاره‌یه و له ناو شاره‌كه به قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی ناسراوه.
وه‌ك پاڵپشتییه‌ك و سووككردنی باری گوزه‌رانی ئه‌م هاووڵاتییه
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار محه‌مه‌د ئیسماعیل به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م تابلۆیه جیا له تابلۆكانی ترم، له موزایه‌ده له ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆم یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر بێت كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، نمایش ده‌كرێت و فڕۆشی تابلۆكه ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی كاك نازم ده‌كرێت، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك و سووككردنی باری گوزه‌رانی ئه‌م هاووڵاتییه.
زیاتر گوتی، ئه‌م كاره بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌م، یه‌كه‌م من هونه‌رمه‌ندم و له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانم هاوكاری هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌م بكه‌م، دووه‌م كولتووری فڕۆشتن و موزایه‌ده‌كردنی تابلۆی هونه‌ری زیاتر به هاووڵاتییان و هاوزمانه‌كانم ئاشنا بكه‌م.
ڕوونی كرده‌وه، "بیرۆكه‌ی تابلۆكه‌م له وێنه‌یه‌كه‌وه وه‌رگرت تێیدا (نازم) له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه‌ی به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری كامێرا ده‌كات، له كاتی بێكاری و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی هاووڵاتییانی هه‌رێم به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو بووه‌وه و بووه جێی باسی هه‌مووان."
ئاشكرای كرد، تابلۆكه‌ی (نازم) له موزایه‌ده له هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، تابلۆكه‌شم ناده‌م به كڕیاره‌كه تا به‌چاوی خۆم نه‌یبینم كڕیاره‌كه هه‌موو پاره‌كه ده‌داته ده‌ستی نازمه‌وه، دوای 14 ڕۆژ به دیلڤه‌ری تابلۆكه به ئامانه‌ته‌وه ده‌یگه‌یه‌نمه ده‌ستی كڕیاره‌كه".
له ڕووی ته‌كنیكی هونه‌ری تابلۆكه‌وه گوتی، "تابلۆكه به ڕه‌نگی ئاوی ده‌كێشم و قه‌باره‌ی 30×40سم، ئێسته 70%ی ته‌واو بووه و له كێشانی به‌رده‌وامم.
محه‌مه‌د ئیسماعیل هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورده له هۆڵه‌ندا و 25 ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هاوچه‌رخ له ئه‌مستردام ته‌واو كردووه، ته‌نیا له كوردستان شه‌ش پێشانگای تایبه‌ت به‌خۆی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌وروپا به‌شداری چه‌ندان پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی و تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، خاوه‌نی زیاتر له هه‌زار پۆرتێرتی كێشاوه، هونه‌ر وه‌ك به‌هه‌ر و بژێوی ژیان سوودی لێ وه‌رگرتووه.