چه‌ندان جار داوا كرا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و كه‌ركووك و چه‌ندان ناوچه‌ی تر كه ئێسته هێزه عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كردووه، بڵاوه‌یان پێ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بێتوانایی و په‌رته‌وازه‌بوونی چه‌كدارانی عێراق، وای كردووه داعش له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك 150 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش چه‌ندان هێرشی گه‌وره‌ی خوێناوییان له شاره‌كانی عێراقدا ئه‌نجام داوه، به‌هۆیه‌وه زیاتر له ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی، هێرشه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار و جه‌له‌ولا و شوورا له باشووری مووسڵ و تكریت و كه‌ربه‌لا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و چه‌ند شوێنێكی تر ئه‌نجام داوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریان پێ گه‌یه‌نراوه، ئه‌وانیش تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه
سایته فه‌رمییه عێراقییه‌كان له زاری سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیرۆریستانی داعش له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا 88 كرده‌وه‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام له نیساندا 151 هێرشی ئه‌نجام داوه.
ئه‌گه‌رچی هێرشه چه‌كدارییه‌كانی داعش ڕێكخراو نییه و هێرشی گه‌وره نین، به‌ڵام پیلانی تیرۆریستان گۆڕاوه بۆ هاویشتنی هاوه‌ن له شوێنێكی دووره‌وه یان به‌ركارهێنانی چه‌كی قه‌ناس یاخۆ له‌به‌ركردنی پۆشاكی هێزه ته‌ناهییه‌كان.
ئه‌بوهاجه‌ر هاشمی سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌كه داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی كه ده‌كه‌وێته نێوان جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په، له چوار ده‌وری به‌غدا له شارۆكه‌ی تارمیه و دوجه‌یل و عوزێم و سامه‌ڕا و تكریت و سنووری كه‌ربه‌لایش هێرشیان ئه‌نجام داوه، به‌هۆی مه‌ترسیی هێرشه‌كه‌یان له ناوچه‌كه‌دا، خه‌ڵكی عه‌شایه‌ری دوجه‌یل چه‌كیان ھه‌ڵگرتووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ مایڵز كاگینز گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، زۆربوونی ژماره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق، به‌هۆی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌یه كه هاوپه‌یمانان له دژی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ئه‌نجامیان داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریان پێ گه‌یه‌نراوه، ئه‌وانیش تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری ئایار، لیوا زریان شێخ وه‌سانی به‌رپرسی میحوه‌ری قه‌ره‌چووغ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئێمه له ڕێی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه چه‌ندان جار هۆشداریمان دایه سوپای عێراق كه بۆشایی ته‌ناهی له ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌گرتووه و ئێمه له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین بۆی هاوئاهه‌نگی دروست بكه‌ین.
زیاتر گوتی، "چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به ئاشكرا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌ستیان به هێرش و كرده تیرۆریستییه‌كان كردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك بوونه‌ته مایه‌ی مه‌ترسیی راسته‌قینه و زیانی گه‌وره‌ی گیانییان به‌و ناوچانه گه‌یاندووه، سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كان هیچ توانایه‌كی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییان نه‌ماوه".
ئاشكرای كرد، "له سنووری قه‌ره‌چووغ ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش، ئێسته زیاتر به‌شێوه‌ی پارتیزانی هێرشه‌كانیان ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌كانی خۆمانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرابوو كه زیاتر له 300 چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه له سووریاوه هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراق و ده‌یانه‌وێ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه".
پێویسته بگوترێت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هاوكاریی هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه، توانییان زیاتر له 110 كیلۆمه‌تر له عێراق و سووریا له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن، هه‌روه‌ها زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له ده‌ستی ئه‌و گرووپه ڕزگار بكات، كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گرووپه ده‌ژیان.
سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كان هیچ توانایه‌كی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییان نه‌ماوه
له‌وباره‌یه‌وه نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به په‌یامنێری "وشه" سه‌بری هۆرێنی ڕاگه‌یاند، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و په‌لاماره‌كانی داعش له ته‌واوی دیاله و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری ئێران به‌رده‌وامییان هه‌یه.
به‌پێی ئامارێكی پۆلیسی دیاله كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 100 كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له دیاله و سه‌ڵاحه‌دین له ماوه‌ی مانگی ئایار و نیسان ئه‌نجام داوه.
نیهاد محه‌مه‌د ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، داعش هاشێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ستی به جووڵه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه، جگه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كان، ماوه‌یه‌كه كاره‌بای ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
عه‌قید به‌ختیار حه‌مه ساڵح وه‌ك فه‌رمانده‌ی لیوای پێنج هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌شێك له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت له سنووری گوڵاڵه و شێخ باوه، به‌هۆی بوونی گژوگیا و ڕووبار، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ خۆحه‌شاردانی چه‌كدارانی داعش، ئه‌وان به دووربین شه‌وان ده‌گه‌ڕێن و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌لی هاشم گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی دووپاتی كرده‌وه بۆ "وشه"، هێرشه‌كانی داعش ده‌ستی ئه‌مه‌ریكای له‌پشته‌وه‌یه و داعش بێ پشتگیری ئه‌مه‌ریكا هیچی پێ ناكرێت، به‌ڵگه بۆ قسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ركات ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كشێته‌وه، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
جه‌مال عه‌كاب گوته‌بێژی فه‌رمی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند زانیارییه‌كی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد و گوتی، "داعش بۆشایی ته‌ناهی قۆستووه‌ته‌وه، هاوكات نه‌بوونی هێز له نێوان چه‌ند پارێزگایه‌ك وای كردووه داعش به به‌ربڵاوی و به‌هێزه‌وه ده‌ربكه‌وێته‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌وڵ هه‌یه بۆ سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هێزی زیاتر بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان له هێرشه‌كانی داعش پارێزراو بێت.
شایانی باسه هێرشه‌كانی داعش له پایزی ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كوژرا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عێراق نزیكه‌ی شه‌ش مانگه به دۆخێكی هه‌ستیار و خۆپێشاندان و ناكۆكسی سیاسی و له‌تبوونی هێزه‌كانی حه‌شد تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها داعش زیادبوونی گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شه‌ش پێگه‌ی بۆ هێرشكردن قۆستووه‌ته‌وه.
له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017 حكوومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ڕێكخراوی داعشدا ڕاگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنێك دوای وێرانبوونی چه‌ندان شاری گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته و كوژرانی سه‌دان كه‌سی سڤیل و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واوی سوپا له مووسڵ، جارێكی تر ڕۆژی هه‌ینی یه‌كی ئایار، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی مكێشیفه له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له 11 سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ده‌یانی تریش بریندار بوون، ئێسته تیرۆریستانی داعش جارێكی تر چالاكییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك په‌لاماری خێرا به‌مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كان و زیندووبوونه‌وه و لاوازی هێزه عێراقی و میلیشیاكان له ناوچه‌كان ئه‌نجام داوه.