ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئێران ده‌یویست به به‌كارهێنانى مه‌رجه‌عى شیعه له نه‌جه‌ف و كورد پێگه‌ى خۆى له حكوومه‌تى نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام زه‌برێكى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه كاتێك نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ كازمى رێككه‌وت و كوردیش به بڕینى مووچه ملكه‌چى گوشاره‌كان نه‌بوو.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه ئێران بۆ سه‌پاندنى كاریگه‌ریى خۆى له حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌یدات، له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه كه ئێران له هه‌وڵه‌كانى شكستى هێناوه و زه‌برێكى تر‌ى له عێراق به‌ركه‌وتووه، چونكه ئه‌و ده‌یویست بۆ سه‌پاندنى كاریگه‌ریى خۆى له حكوومه‌تى نوێى عێراق مه‌رجه‌عى نه‌جه‌ف و كورد به‌كار بهێنێ، كه‌چى هیچ یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو لایه‌نه كاریگه‌رى نه‌بوو.
حوڕه : كورد به‌هۆكاره‌كه‌ى زانیوه بۆیه كاردانه‌وه‌ى توندى نه‌بوو
حوڕه باس له‌وه ده‌كات له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى راسپێردراو رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى سه‌ر به ئێران له پۆسته ته‌ناهییه‌كانى حكوومه‌تى داهاتوو دوور بخه‌نه‌وه، له‌باره‌ی كوردیش راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئێران شكستى هێنا له‌وه‌ی كورد به كارتى "بڕینى مووچه" ناچار بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و راستییانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش حوڕه دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه عێراقییه‌كان وه‌رگرتووه.
دواتر راپۆرته‌كه‌ى "حوڕه" ده‌ڵێ، وه‌ك ده‌زانرێ ئێران ده‌یه‌وێ بۆ شكستی پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ، نه‌جه‌ف و كورد بكات به كارى گوشار، له‌باره‌ی نه‌جه‌ف هه‌وڵه‌كانى ئێران بۆ ئه‌وه بوو وێڕاى ناكۆكى فیقهى "شیعى" له نێوان ئێران و نه‌جه‌ف، ده‌یویست عێراقییه‌كان به‌ده‌ورى ئه‌و كه‌سانه نزیك بكاته‌وه كه خۆى په‌سه‌ندیان ده‌كات، دوا كه‌سیش له‌و به‌رپرسانه عادل عه‌بدولمه‌هدى بوو.
به‌ڵام له سایه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له عێراق روویان داوه و دواجاریش هاوكات بوون له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، چه‌ندان جار هه‌وڵى دروستكردنى سه‌ركردایه‌تییه‌ك كه جێى ره‌زامه‌ندى خه‌ڵك بێت، شكستى هێنا و دواجار نه‌جه‌ف خۆى له تاران به دوور گرت و رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كازمى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئێران له پۆسته ته‌ناهییه‌كان دوور بخاته‌وه.
ئێران هه‌وڵ ده‌دات پۆستێكى ته‌ناهى له حكوومه‌تى نوێ به‌ده‌ست بهێنێ، نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشتر زاواكه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كاندید كردووه، به‌ڵام كازمى ره‌تى كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بووه دانوستاندنى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌یش مالیكى تووڕه كردووه و ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێكى فراوان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شكست به مسته‌فا كازمى بهێنێ.
دواى ئه‌وه‌ى حوڕه ئه‌م زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌جه‌ف، راپۆرته‌كه دێته سه‌ر هه‌ڵوێستى كورد و ده‌ڵێ كه‌چى كورد كه پێشتر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تاران هه‌بووه، ده‌یانه‌وێ له خۆى و هاوپه‌یمانى فه‌تح دوور بكه‌ونه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه فراوانه‌ى كه حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ره‌ت كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر لاوازكردنى هه‌ڵوێستى ئێران هه‌بووه له عێراق.
راپۆرته‌كه له باسكردنى هه‌ڵوێستى كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و باس له‌وه ده‌كات جیا له‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان له دژى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵوێستى ئه‌وانى گۆڕیوه، چه‌ندان هۆكارى تر هه‌یه وای له كورد كردووه هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر تاران بگۆڕێت، له‌وانه له ده‌ره‌وه و ناوخۆ گره‌نتییان وه‌رگرتووه، له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن چه‌ندان وڵات دڵنیاییان پێ دراوه و له ناوخۆیش له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عى شیعه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه تێڕوانینى شه‌قامى عێراق و تێڕوانینى نه‌جه‌ف یه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌وه‌ى پێویسته پرۆسه‌ى سیاسى دوور به ئێران به‌ڕێوه بچێت.
كورد و نه‌جه‌ف شكستیان به هه‌وڵێكى ئێران هێنا
بۆیه به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى حوڕه، ئێسته كورد مه‌یلى بۆ به‌ره‌ى سیستانى هه‌یه له‌وه‌ى ده‌بێت جارێكى سه‌نته‌ره‌كانى هێز له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق به جۆرێك دابه‌ش بكرێنه‌وه، ده‌بێت ئه‌و به‌ره‌یه به‌هێز بكرێت كه له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى ئێراندایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به حوڕه‌ى گوتووه، دوایین جار ئێران هه‌نگاوێكى نائومێدانه‌ى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى به بڕینى مووچه گوشار بخاته سه‌ر كورد. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "ئێرانییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ى كورد ده‌ستبه‌ردارى عه‌بدولمه‌هدى بووه، بۆیه ویستیان كورد به بڕینى مووچه جاڕس بكه‌ن، به‌ڵام دانوستكاره كورده‌كان دركیان به‌وه كردووه به كاته‌كه دیاره كێشه‌كه دروست كراوه، بۆیه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى توندیان نه‌بووه".
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌رچى مالیكى هه‌ڵمه‌تى له دژى كازمى ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى "ده‌وڵه‌تى یاسا"وكه 26 كورسى له په‌رله‌مان هه‌یه، تووشى شكست بێت، چونكه نزیكه‌ى 10 په‌رله‌مانى ده‌وڵه‌تى یاسا بڕیاریان داوه ده‌نگ به حكوومه‌تى كازمى بده‌ن.