تۆ كه‌سێكی به‌رده‌وام قاوه ده‌خۆیته‌وه و هه‌رگیز لێی دانابڕێی، له‌پڕ مانگی ڕه‌مه‌زان دێت كه ناچاری له كاته‌كانی ڕۆژووگرتندا لێی دوور بكه‌ویته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌رده‌وام له سه‌رێشه‌دا بیت، بۆیه ده‌ته‌وێ زوو ڕۆژووه‌كه ت بشێنی و قاوه‌یه‌ك بخۆیته‌وه. ئایا له ڕه‌مه‌زاندا زیانی نییه؟
ڕۆژووشکاندن بە قاوە گەدە دەسووتێنێ
توێژه‌رانی بواری خۆراك ئاشكرای ده‌كه‌ن، خواردنه‌وه‌ی كافایین له‌كاتی ڕۆژووشكاندندا پێش ئه‌وه‌ی شیرینی و ئاو بخۆیته‌وه و گه‌ده‌ت پڕ بێت، ده‌بێته هۆی ڕشتنی ئۆكسیده‌كانی گه‌ده و هه‌ڵئاوسانی ورگ و زیان به توێژاڵی گه‌ده‌ش ده‌گه‌یه‌نێ.
له‌ناو عه‌ره‌بدا و له زۆر وڵاتی تر، قاوه بووه به نه‌ریتێكی سه‌ره‌كیی ژیان، بۆیه زۆر كه‌س ناتوانن به‌گوێی ڕێنوێنییه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕۆژووشكاندن قاوه ده‌خۆنه‌وه، پزیشكان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌یشت كرد، با له‌پێشدا سێ ده‌نك خورما بخۆیت ئینجا.
زانایان ده‌ریان خستووه كه كووپێك قاوه له به‌یانیاندا ده‌بێته هۆی چالاككردنی چه‌وریی جه‌سته و به‌هۆیه‌وه كالۆریی زیاتر ده‌سووتێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به وزه‌ی زیاتر بكه‌یت، بۆیه خواردنه‌وه‌ی قاوه له پاشێودا، ڕه‌نگه قازانجی زیاتر بێت.
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی له زاری مایكل سیۆندز توێژه‌ر له زانكۆی نۆتنگهام بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر پێوه‌ندیی قاوه به توانه‌وه‌ی چه‌وری و چالاككردنی وزه‌ی جه‌سته، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ قاوه‌ی به‌یانیان نه‌ك زیانی نییه، سوودێكی زۆریشی هه‌یه.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئێمه ده‌بێته هۆی یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی قه‌ڵه‌وی، به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی كه تاقه‌تی وه‌رزشیان نییه.
پێشتر له‌لایه‌ن چاره‌سه‌ركاره میلییه‌كانی به پزیشكی گیایی ناسراوه، جۆره ڕێجیمێك بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌نووسرا كه بریتی بوو له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی تاڵ. ئه‌م توێژینه‌وه به‌ریتانییه به ته‌واوی ئه‌وه‌ی پێشتر پشتڕاست ده‌كاته‌وه و جارێكی تر متمانه‌ش بۆ پزیشكی گیایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.