ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه دووپات له‌سه‌ر بوونی پێوه‌ندی پته‌و له نێوان ئاستی ڤیتامین D له جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری مردنی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه.
تیمێكی توێژه‌ران له زانكۆی نۆرس وێسترنی ئه‌مه‌ریكا داتای هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و ئێران و كۆریای باشوور و ئیسپانیا و سویسڕا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكایان خسته ژێر لێكۆڵینه‌وه، تا له‌باره‌ی كه‌می و زۆری ڕێژه‌ی ڤیتامین D و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مردنی تووشبووانی كۆرۆنا بكۆڵنه‌وه.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه وه‌ڵامێكی بڕواپێنه‌كراوی به توێژه‌ران دا و به ته‌واوی ئه‌وه ڕوون بووه‌وه، كه هۆكاری زۆری ڕێژه‌ی مردن له ئیتاڵیا و ئیسپانیا و به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تووشبووان ڕێژه‌یه‌كی كه‌متری ڤیتامین D له جه‌سته‌یان بوونی هه‌بووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر.
ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و ڤیتامینه له جه‌سته‌یان به‌رز بێ، تووشی كۆرۆنایش بن نامرن
فادیم باكمان توێژه‌ر له زانكۆی نۆرس وێسترن له‌وباره‌وه گوتی، ئێسته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی
ڤیتامین D له نێو جه‌سته‌یان به‌رزه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنایش ببن، ژیان له ده‌ست ناده‌ن و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ نابنه‌وه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی زیاتر ورد ببنه‌وه له‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌یخۆن، به‌ڵام ناكرێ ئه‌مه‌یش بسه‌پێنرێ به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك به زۆره‌ملێ، به‌ڵكوو پێویسته خه‌ڵكی خۆیان له‌و بابه‌ته تێ بگه‌ن و زیاتر خۆیان بده‌نه به‌ر تیشكی خۆر و ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه زۆرترین ڕێژه‌ی ڤیتامین D له پێكهاته‌كانیان بوونی هه‌یه.