عێراق.. 88 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

:: PM:06:42:10/05/2020 ‌

لەوكاتەی ژمارەی قوربانیانی تووشبوون بە كۆرۆنا تا ئێستەیش لە هەڵكشانە و ژمارەی تووشبوون لە جیهان گەیشتووەتە سەرووی چوار ملیۆن و 134 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی 281 هەزار، وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 88 حاڵەتی نوێی تووشبوونی لە پێنج پارێزگا راگەیاند.
لە بەغدا تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشانە
بەپێی راپۆرتی رۆژانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق، كە وەزارەتی تەندروستی بڵاوی دەكاتەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكانی بە پشكنینی كۆرۆنا لە عێراق، 2233 تاقیكردنەوە ئەنجام دراوە و 88 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، لە بەغدا 66 حاڵەت و لە میسان حەوت حاڵەت و لە بەسڕە دوو حاڵەت و لە زیقاڕ دوو حاڵەت و لە دیالە حاڵەتێك.

هەروەها لەو ماوەیەدا 32 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە كە سێیان لە دهۆك بوونە، جیا لە دوو حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەكە، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتووەتە 2767 حاڵەت و و كۆی حاڵەتی مردنیش 109 حاڵەت بووە و ژمارەی چاكبوونەوەیش 1734 حاڵەت بووە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل