وێنەكانی پێشووی قۆزترین پیاوی توركیا شۆكت دەكات

:: PM:12:18:18/10/2016 ‌

ئەوانەی سەرسامی دراما توركییەكانن كە كەناڵە لۆكاڵییە كوردییەكان و كەناڵە عەرەبییەكان پەخشی دەكەن، سەرسامی "ئەنجین ئەكیوریك" بوون، بەتایبەتی خانمان كە بەهۆی سەرنجڕاكێشییەكەیەوە، هەمیشە لە هەر درامایەك بێت تەماشای دەكەن.

ئەكیوریك پێش ئەوەی ناوبانگ پەیدا بكات، وەك ڕۆژنامە توركییەكان پێی دەڵێن "ناشیرین بوو"، بەڵام توانی گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی بە شێوە و ستایلی خۆیدا بكات، پێش ئەوەی لە ئەكتەرێكی لاوەكییەوە ببێتە پاڵەوانی سەرەكی لە دراماكاندا، ڕەنگە هەر ئەوەش بێت وای كردبێ كە دەرهێنەرەكان كردبێتیانە پاڵەوان، ئەگەرچی ئەو تەنیا گۆڕانكاری لە ستایلی خۆی نەكردووە، توانا هونەرییەكانیشی بە شێوەیەكی زۆر خێرا پێش خستووە.

بەپێی ڕاپرسییەكانی توركیا، ئەنجین ئەكیوریك توانی پێشی هەموو ئەكتەرەكانی ئەو وڵاتە بداتەوە و ببێتە ئەستێرەی یەكەمی شاشە و بە قۆزترین پیاوی توركیاش هەژمار بكرێ.

ئەنجین لە درامای "فاتمە" و "عیشقی ڕەش" كە بە دۆبلاژكراوی كوردی و عەرەبی بینەران ئاشنای بوون، توانی بە تەواوی بچێتە دڵی ئاشقانی دراماوە.

سەرچاوە: Arab Mirror








وشە - موحسین شابان