ستایلى جۆنسن باوكى بۆریس جۆنسنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا، داواى چاپكردنه‌وه‌ى رۆمانێكى ده‌كات كه له ساڵى 1982 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى له رۆمانه‌كه‌ى پێشبینى په‌تاى كۆرۆناى كردووه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى ئایار له راپۆرتێكدا باس له رۆمانێكى ستایلى جۆنسن ده‌كات كه له ساڵى 1982 به‌ناوى "ڤایرۆس" بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى به كاتێكى كه‌م هەمووی فرۆشراوه.
له رۆمانه‌كه‌ى پێشبینى په‌تاى كۆرۆناى كردووه
ئێسته ئه‌و نووسه‌رە ده‌ڵێ، له رۆمانه‌كه‌مدا پێشبینى چه‌ندان رووداوى هاوشێوه‌ى په‌تاى كۆرۆنام كردووه، بۆیه پێویسته دووباره چاپ بكرێته‌وه.
ستانلى جۆنسن له ساڵى 1940 له‌دایك بووه و چه‌ندان نووسینى هه‌یه، بۆریس جۆنسنى كوڕیشى به‌ر له‌وه‌ى تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بێت، وه‌ك رۆژنامه‌نووس كارى كردووه و چه‌ند كتێبێكیشى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له ناوه‌ڕاستى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، میدیاكان سه‌رنجیان داوه‌ته سه‌ر ئه‌و نووسین و كتێبانه‌ى له‌باره‌ى پهتاكانهوه نووسراون، هه‌روه‌ها چه‌ندان ده‌ق دۆزراونه‌ته‌وه كه پێشبینى په‌تا و كاره‌ساتى ته‌ندروستییان تێدا كراوه.