دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 18 ساڵ له فیلمی سینه‌مایی دوور كه‌وته‌وه، له‌م ره‌مه‌زانه‌دا به‌شداریی له زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كرد. له‌وباره‌یه‌وه نادیه جوندیی ئه‌كته‌ری ناوداری میسری ده‌ڵێ، به‌شداریكردنم له‌و درامایه، وایكرد بیر له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سینه‌ما بكه‌مه‌وه.
به‌شداركردنی له درامایه‌ك وای لێ كرد بیر له‌وه بكاته‌وه دیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاری هونه‌ری و سینه‌ما
پێگه‌ی "
ئیلاف" له هه‌واڵێكدا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر نادیه جوندی و كاره سینه‌ماییه‌كانی و ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌یه‌وێ وێڕای دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له كاری هونه‌ری، دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاشه و سینه‌مای عه‌ره‌بی.
به‌پێی پێگه‌كه، نادیه جوندی دوای به‌شداركردنی له زنجیره‌درامای "سكر زیاده" كه له‌م ره‌مه‌زانه‌دا دێته وه‌شان، رای گه‌یاندووه وێڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 18 ساڵه له شاشه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شداركردنی له‌و درامایه، وای لێ كرد بیر له‌وه بكاته‌وه دیسان بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاری هونه‌ری و دروست بۆ سینه‌ما.
نادیه جوندی كه ناوێكی زۆر گه‌وره‌ی سینه‌مای عه‌ره‌بییه، له ساڵی 1958 به به‌شداركردنی له فیلمی سینه‌مایی "الجمیلة" ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی ناوداری سینه‌مای میسری و عه‌ره‌بییه. ئێسته له‌ناو ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "خاتوونی جه‌ماوه‌ر" ده‌ناسرێته‌وه.
ئێسته‌یش كه به‌شداریی له درامای "سكر زیادة" كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناوداری میسری رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، له‌ناویاندا نه‌بیله عوبێد، سه‌میحه ئه‌یووب، هاله فاخر، تاریق عه‌بدولعه‌زیز. ئه‌و درامایه له نووسینی ئه‌مین جه‌مال و له دره‌هێنانی وائیل ئیحسانه.
نموونه‌ی فیلمه‌كانی ئه‌و خاتوونه "خمسة باب"، "وكالة البلح"، "الباطنية"، "المدبح"، "جبروت امرأة"، "الضائعة"، "ملف سامية شعراوي"، "عصر القوة"، "الجاسوسة حكمت فهمي"، "مهمة في تل أبيب"، "48 ساعة في إسرائيل"، "أمن دولة"، "بون‌و بون‌و"، "الإمبراطورة" و"امرأة هزت عرش مصر".
نادیه جوندی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای سینه‌مای عه‌ره‌بییه و خۆی میسرییه، له 24ی مارسی 1946 له قاهیره له دایك بووه و له ساڵی 1958ه‌وه هاتووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه، تا ئێسته 60 ساڵ زیاتره به‌رده‌وام له چالاكیی هونه‌ریدایه. خاوه‌نی 51 فیلمی سینه‌مایی و شه‌ش زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنییه، جیا له ده‌یان شانۆگه‌ری. ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی وه‌رگرتووه.