هەولێر.. چاكبووەكانی كۆرۆنا گەیشتنە 200 كەس

:: PM:08:33:12/05/2020 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رای گەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە لەشارەكەدا چاك بوونەتەوە گەیشتووەتە 200 كەس.

ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئایار، د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە "وشە"ی راگەیاند، تا ئێستە 200 كەس كە تووشبووی كۆرۆنا بوون چاك بوونەتەوە.

لە هەرێمی كوردستان 391 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
ڕوونیشی كردەوە، ئەمڕۆ سێ‌ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە.

هەروەك دووپاتی كردەوە كە مەترسیی كۆرۆنا ماوە، بەڵام ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریش باری تەندروستیان جێگیرە.

لە هەرێمی كوردستان 391 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیە 374 كەس چاكبوونەتەوە و پێنج كەسیش مردوون.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم