له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران، سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمان، دوو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌زار حه‌بی قه‌ده‌غه كرا‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئایار، سیروان حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی حاجی ئومه‌ران سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كیلۆ ماده‌ی هوشبه‌ر له جۆری تلیاك و بڕی 700 ده‌نكه حه‌بی قه‌ده‌غه كرا دا گرت.
له ئێرانه‌وه هه‌وڵی هێنانی بۆ ناو شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌درێت
روونیشی كرده‌وه، له‌ناو دهستبهسهرگیراوهكاندا 500 ده‌نكه حه‌بی قه‌ده‌غه كراوی "میتادون"و برێكی زۆری دراوی ساخته له جۆری دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دیناری عێراقی هه‌یه.
جاری یه‌كه‌م نییه، ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ماده‌ی هۆشبه‌ر و و پاره‌ی ساخته له هاووڵاتییان ده‌گرێت كه له ئێرانه‌وه هه‌وڵی هێنانی بۆ ناو شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌درێت .
شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران ناوچه‌یه‌كی سنووریه و ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و ئێران، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، حاجی ئۆمه‌ران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه شارۆكه‌ی چۆمانه و به دووریی 190 كم له رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه .
حاجی ئۆمه‌ران/ موڕشید برادۆستی