خه‌ڵاتى نه‌جیب مه‌حفوور ئه‌مساڵ به كچه رۆماننووسى میسرى ریم به‌سیوونى درا، له دوایین دیمانه‌ى ریم باس له‌وه ده‌كات هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى ئه‌و خه‌ڵاته‌ى نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ریم به‌سیوونى كردووه كه خه‌ڵاتى ئه‌مساڵى 2020ى نه‌جیب مه‌حفووزى وه‌رگرتووه.
ریم له دیمانه‌كه‌دا باس له گرنگى نه‌جیب مه‌حفووز ده‌كات له ژیانى تایبه‌تى خۆیدا و ده‌ڵێ، "له هه‌موو قۆناغه‌كانى ژیانم رۆمانه‌كانى نه‌جیب مه‌حفووز ده‌خوێنمه‌وه و دووباره‌یان ده‌كه‌مه‌وه".
رۆمانه‌كه‌ى باس له مێژووى 300 ساڵى میسر ده‌كات
ئه‌و ژنه رۆماننووسه له ساڵى 1973 له دایك بووه، مامۆستاى زانكۆى ئه‌مه‌ریكییه له قاهیره و پسپۆڕییه‌كه‌ى له زمانه‌وانییه، چه‌ندان رۆمانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان بۆ سه‌ر زمانه‌كانى تر هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان له‌وانه "فستقفرۆش" و "شته نایابه‌كان" و "دكتۆره هه‌نا" و "رێبه‌رى گه‌شتیارى"، دوایین رۆمانیشى به ناوى "كوڕانى خه‌ڵك.. سێیانه‌ى مه‌مالیك" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه رۆمانێكى مێژووییه و باس له 300 ساڵى مێژووى میسر ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه‌یش خه‌ڵاته‌كه‌ى وه‌رگرت.
خه‌ڵاتى رۆماننووسى به‌ناوبانگ نه‌جیب مه‌حفووز ساڵانه به نووسه‌ران ده‌درێت، بریتییه له 75 هه‌زار جونه‌یهى میسرى. جگه له‌و خه‌ڵاته، ریم چه‌ندان خه‌ڵاتى تر‌ى له میسر و ده‌ره‌وه‌ى میسر وه‌رگرتووه.