دوایین چاره‌سه‌رى بۆ دابینكردنى ته‌واوى مووچه فه‌رمانبه‌رانى عێراق پێشنیاز كراوه ئه‌وه‌یه، به‌هاى دینار له به‌رانبه‌ر دۆلار لاواز بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت نه‌ختینه‌ى زیاترى هه‌بێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ته‌واو بدات. ئابووریناسانیش ئه‌و چاره‌سه‌رییه به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌زانن.
ته‌نگژه‌ى ئابوورى عێراق به‌رده‌وامه و رۆژ له دواى رۆژه به‌رپرسان و ئابووریناسان چاره‌سه‌رى پێشنیاز ده‌كه‌ن، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بارودۆخه‌كه هێنده سه‌خته، زۆربه‌ى چاره‌سه‌رییه‌كان میكانیزمى جێبه‌جێكردنیان ئاڵۆزه و هیچ گره‌نتییه‌كیش نییه كه لێكه‌وته‌كانى دواترى به‌سه‌ر بژێوى خه‌ڵك قوڕس نه‌بێت و كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنێ بۆ سه‌ر ئابوورى وڵاته‌كه نه‌بێت.
پێشنیاز كراوه 100 دۆلار به‌رانبه‌ر 130 هه‌زار دینار جێگیر بكرێت
چه‌ند پێشنیازێك بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
تا ئێسته چه‌ندان پێشنیاز كراون، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق ته‌نیا یه‌كێكیانى قبووڵ كردووه، ئه‌ویش وه‌رگرتنى قه‌رزى ده‌ره‌كى و ناوخۆیه. كه‌چى پێشنیازه‌كانى تر تا ئێسته قبووڵ نه‌كراون، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌یه‌كى دیاریكراو، كه‌مكردنه‌وه و بڕینى ده‌رماڵه، ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گى دراوى بانكى ناوه‌ندى عێراق، راگرتنى ته‌واوى خه‌رجییه‌كانى ده‌وڵه‌ت و دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه، چاپكردنه‌وه‌ى پاره دوایین پێشنیازیش كه كراوه، گشتاندنى دینارى عێراقییه كه ئه‌مڕۆ ئابووریناسان قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت زۆربه‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رییانه كۆنن و له مێژووى عێراقدا تاقی كراونه‌ته‌وه و ئێسته‌یش جارێكى تر دووباره ده‌كرێنه‌وه.
دوایین پێشنیاز : گشتاندنى دینار چییه؟
به‌ر له‌وه‌ى باس له گشتاندنى دینار بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باس له گشتاندنى دراو ده‌كه‌ین كه پرۆسه‌یه‌كى داراییه و له زانستى ئابوورى پێناسه كراوه. گشتاندنى دراو "تعویم العمله" بریتییه له‌وه‌ى دراوی وڵاتێك له به‌رانبه‌ر دۆلار سه‌ربه‌ست ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته ژێر ركفێى پرۆسه‌ى بازاڕه‌وه، واته وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كى تر به‌گوێره‌ى خواست و خسته‌ڕوو "عه‌رز و ته‌ڵه‌ب"، نرخه‌كه‌ى دیار ده‌كرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌ستى له دیاركردنى نرخه‌كه‌ى نابێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره كه پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه و تایبه‌ته به ناساندنى چه‌مكى "گشتاندنى دراو"، دوو جۆره گشتاندن هه‌یه، یه‌كه‌میان گشتاندنى په‌تییه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت ده‌ستكارى نرخى دراوه‌كه‌ى ناكات، دووه‌میان گشتاندنى ئاراسته كراوه كه له‌م جۆره‌دا حكوومه‌ت پلانى ده‌بێت و له كاتى پێویست كار له‌سه‌ر دابه‌زاندن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌كات.
گشتاندنى دینار چییه و حكوومه‌تى چى ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و پێشنیاره‌ى كراوه، به‌هاى دینار له به‌رانبه‌ر دۆلار كه‌م ده‌كرێته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێشنیاز كراوه نرخى دینار به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر دۆلار كه‌م بكرێته‌وه، هه‌ر دۆلارێك به‌رانبه‌ر هه‌زار و 300 دینار تا هه‌زار و400 دینار دیار بكرێت. واته نرخى "100 دۆلار" به‌رانبه‌ر 130 هه‌زار تا 140 هه‌زار كه‌م بكرێته‌وه.
حكوومه‌ت له‌وكاته‌دا دراوی دینار زیاتر ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌توانێ پاره‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران بدات، ناچار نه‌بێت مووچه دوابخات یان بڕێكى زۆرى كه‌م بكاته‌وه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى كورتهێنانى بودجه ده‌كات كه ده‌گوترێ ئێسته 60 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه. به‌ڵام ئابووریناسان ده‌ڵێن ئه‌مه رێیه‌كى مه‌ترسیداره و دواى چه‌ند مانگێك زیانه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌رشیڤی رۆژنامه‌وانیى میدیاكانى عێراق، هه‌مان پێشنیاز له 2018 كراوه، ئه‌وكاته‌ى عێراق به‌ره‌و كۆتایى شه‌ڕى داعش ده‌چوو، كورتهێنانى له بودجه هه‌بوو.
حكوومه‌ت به‌م پێنشیازه مووچه به ته‌واوى ده‌دات به‌ڵام شتومه‌ك گران ده‌بێت
مه‌ترسى پێشنیازه‌كه له كوێیه؟
شاره‌زایانى ئابوورى ده‌ڵێن راسته وه‌ك ژماره فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن مووچه‌ى خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام تواناى شت‌كڕین به دینار لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ماناى هه‌ڵاوسان و گرانبوونى شتومه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه زۆر دره‌نگ نا، به‌ڵكو هه‌رزوو له ماوه‌ى چه‌ند مانگێك لێكه‌وته خراپه‌كانى گشتاندنى دینار ده‌رده‌كه‌وێت.
راسم عگێدى ئابووریناسى عێراقى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى ده‌ڵێ، ئه‌م پێشنیازه خۆى ترسناكه، له كاتێكى وه‌ك ئێسته‌ى ئابوورى دنیا و عێراق به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت، مه‌ترسییه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت، چونكه نرخى شتومه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ڵاوسانێكى زۆر دروست ده‌بێت. ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى بۆ سه‌ر چینى هه‌ژاران ده‌بێت. به‌تایبه‌تى ده‌زانرێت 85% شته به‌كاربراوه‌كانى عێراق هاورده كراوه و به دۆلار دێنه كڕین.
به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و خراپى به‌ڕێوه‌به‌ردنى ئابوورى و دارایى عێراق و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، عێراق كه‌وتووه‌ته ته‌نگژه‌یه‌كى ئابووریى قووڵه‌وه، كاتێك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى عێراق نه‌وته و نرخى نه‌وتیش دابه‌زیوه، ئه‌وا به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، ته‌نیا له چوار مانگى رابردوودا به به‌راورد به ساڵى رابردوو، عێراق بڕیارى 11 ملیار دۆلارى له نه‌وت زیان به‌ركه‌وتووه.