وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه سه‌ردانیكردنى مۆزه‌خانه‌ى له‌نده‌ن قه‌ده‌غه‌یه، كه‌چى مۆزه‌خانه‌كه به ئۆنلاین ده‌رگه‌ى بۆ سه‌ردانیكه‌رانى كرده‌وه و ئێسته ته‌نیا به كلێكێك ده‌توانى بچینه ناو مۆزه‌خانه‌كه‌وه.
مۆزه‌خانه‌ى له‌نده‌ن كه یه‌كێكه له مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌كانى دنیا به شێوازى ئۆنلاین ده‌رگه‌ى بۆ ته‌واوى خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش ته‌واوى دنیا به بینینى شوێنه‌واره دێرێنهكان سه‌رسام ده‌كات.
هه‌موو كه‌سێك به ئۆنلاین ده‌توانێ سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌كه بكات
ئه‌گه‌ر ئێسته بچیته سه‌ر ئه‌و
لینهكه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر به چاوى خۆت ته‌واوى مۆزه‌خانه‌كه ده‌بینی و ده‌توانى هه‌موو هۆڵ و به‌شه‌كانى به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه.
مۆزه‌خانه‌ى له‌نده‌ن به یه‌كێك له مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌كانى دنیا داده‌نرێت، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه دوێنێ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى
وه‌ته‌ن بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له هه‌شت ملیۆن پارچه شوێنه‌وارى دێرین له مۆزه‌خانه‌كه هه‌یه كه بۆ چه‌ندان قۆناغى مێژوویى و شارستانیه‌تى جیاواز ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى دنیا، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه زۆربه‌ى چالاكییه كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ستاون. زۆر له شوێنه به‌ناوبانگه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوازى جۆراوجۆر به‌رده‌وامى به كاره‌كانیان بده‌ن.