ریهانای گۆرانیبێژی جیهانی كه به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا له بواره‌كه‌ی خۆیدا ده‌ناسرێته‌وه. به‌پێی لیستێك كه ساڵانه رۆژنامه‌ی "سانده‌ی تایمز"ی به‌ریتانیایی بڵاوی ده‌كاته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندان له‌و وڵاته، بۆ ئه‌مساڵ (2020) ناوی ریهانا سێیه‌می لیسته‌كه‌یه.
به سێیه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو هونه‌رمه‌ندانی بواری گۆرانی و موزیك ناوی هاتووه
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ریهانای گۆرانیبێژ به كۆكردنه‌وه‌ی 576 ملیۆن دۆلار، به سێیه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی ناو هونه‌رمه‌ندانی بواری گۆرانی و موزیك ناوی هاتووه.
ساڵانه رۆژنامه‌ی "سانده‌ی تایمز"ی به‌ریتانیایی ئه‌و لیسته له به‌ریتانیا بڵاو ده‌كاته‌وه، له دوای هونه‌رمه‌ندان ئاندرۆ لوید وێبه‌ری ئاوازدانه‌ر و پۆڵ مكارتنی ئه‌ندام له تیپی موزیكیی "بیتلهز"، ناوی ریهانا هاتووه به‌وه‌ی خاوه‌نی 576 ملیۆن دۆلاره.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی ریهانا، ته‌نیا بۆ ئه‌و داهاته ناگه‌ڕێته‌وه كه له ئاهه‌نگ و ئه‌لبوومه‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌و خاتوونه خاوه‌نی ناودارترین ماركه‌ی بازرگانییه بۆ جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای LVMH كه خاوه‌نه‌كه‌ی لوی فیتۆنه.
ریهانا كه ناوی ته‌واوی "رۆبن ریانا فینتی"یه و له ساڵی 1988 له دایك بووه. به‌رله‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژ، نمایشكاری جلوبه‌رگ بووه. په‌روه‌رده هونه‌رییه‌كه‌ی بۆ گۆرانی له ئه‌مه‌ریكا بووه بۆیه به هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكا دێته ژمار. خاوه‌نی هه‌شت ئه‌لبوومی گۆرانییه و ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانیی وه‌رگرتووه، به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا له بواری گۆرانی و موزیك ده‌ناسرێته‌وه.