زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، به‌جۆرێك جاری وا هه‌بووه به‌توندی داركاری كراون، به‌ڵام زۆریان ئه‌و توندوتیژییه ئاشكرا ناكه‌ن. ئه‌مه له‌ناو دنیای هونه‌رمه‌ندانیشدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه زۆریان ئاشكرای ناكه‌ن. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاری هونه‌ری و ژیانی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و بیانییه، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك خاتوونه هونه‌رمه‌ند، خۆیان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان داركاری كراون.
به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان داركاری كراون
ئیمان عاسی كه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداره، له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار نه‌بیل زانوسی، وازی له كاری هونه‌ری هێناوه، دوای چوار مانگ له هاوسه‌رگیریی، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ دروست بووه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه رۆژێك هاوسه‌ره‌كه‌ی رفاندوویه‌تی و ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌سه‌ر، ته‌نانه‌ت داركاریشی كردووه. دواتریش داوای لێ كراوه به‌رانبه‌ر به جیابوونه‌وه‌ی، واز له هه‌موو مافه‌كانی خۆی بێنێت. ئه‌و هونه‌رمه‌نده رای گه‌یاندووه كه تا ده‌مرێت ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی له بیر ناچێته‌وه.
عولا رامیش كه ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه، له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه چه‌ندان جار هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به منداڵه‌كانی داركاریی كردووه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی په‌رته‌وازه نه‌بێت كه منداڵه‌كانی كچن، ددانی به‌خۆیدا گرتووه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا نه‌بووه‌ته‌وه. دواتریش كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رده‌وام بووه، بۆیه لێی جیا بووه‌ته‌وه تا وێنه‌ی له‌به‌رچاو كچه‌كانی لێڵ نه‌بێت و تا ئه‌وانیش له ژیانیاندا سووكایه‌تی قبووڵ نه‌كه‌ن.
میسا مه‌غریبیش كه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری دنیا هونه‌ری عه‌ره‌بییه، ئه‌ویش له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی ناوی بێنێت، ئیره‌یی به سه‌ركه‌وتنه هونه‌رییه‌كانی بردووه، بۆیه چه‌ندان جار داركاریی كردووه، بۆیه ئه‌ویش ناچار بووه لێی جیا ببێته‌وه.
مریه‌م فه‌خره‌دین كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووی سینه‌مای عه‌ره‌بی بوو، له دیمانه‌یه‌كدا گوتبووی، هاوسه‌ره‌كه‌م مه‌حموود زولفوقار كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری عه‌ره‌به، به‌هۆی ئیره‌ییه‌وه ده‌یان جار داركاریی كردووه.