ئه‌مڕۆ هه‌ینی دكتۆر ئه‌مین موتابچی مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمیست و شاره‌زای ئه‌ده‌بی كلاسیك و ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆچی دوایی كرد.
فه‌ریاد فازیل سه‌رۆكی ئینستیتووتی كورد له به‌رلین له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كێك له ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی و كوڕی كۆڵانه ته‌سكه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌نی شاری سلێمانی دكتۆر ئه‌مین موتابچی له له‌نده‌ن و له ته‌مه‌نی 92 ساڵی دا ماڵئاوایی لێمان كرد.
ڕۆڵی گه‌وره‌ی له پێگه‌یاندنی چه‌ند نه‌وه‌یه‌كدا بینیووه
ئاماژه‌ی داوه، بێگومانم شاعیرانی كلاسیكی كورد، نالی و سالم و كوردی و موتهسهویفانی دوای ئه‌وانیش شاعیرانی وه‌ك سه‌عدی و حافزی شیرازی و نیزامی گه‌نجه‌وی به دڵ یادی پێنووسی دكتۆر موتابچی ده‌كه‌ن و له یادی ناكه‌ن.
دكتۆر ئه‌مین موتابچی له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوی له سلێمانییه‌وه ڕووی كردووه‌ته به‌غدا و پاش ته‌واوكردنی خوێندن بووه‌ته مامۆستا له كۆلێژی ئاداب و ڕۆڵێكی دیاری له پێگه‌یاندنی چه‌ندان نه‌وه بینیووه.