به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له دهۆك ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه 16 پله‌ی سیلیزییه له كه‌ركووك ده‌بێت و نزمترین پله‌ش كه سفره له سلێمانی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ش ئاسمانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌ڵام ئاسمانی دهۆك نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.