دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو موزیكوانی ناوداری ئیتالیایی ئیزیۆ بوسۆ كه به كۆڵه‌گه‌ی موزیكی ئیتالیا هه‌ژمار ده‌كرا تووشی نه‌خۆشییه‌كی مێشك هاتبوو، ئه‌مڕۆ شه‌موو كۆچی دوایی كرد و دنیای به‌جێهێشت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیزیۆ بوسۆ كه موزیكوان و گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری پیانۆ و سه‌رۆكی ئۆركێسترای ئیتالیا بوو، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له پۆلونیای ئیتالیا، دنیای به‌جێهێشت.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ته‌مه‌نی بوسۆ گه‌یشتبووه 48 ساڵ، تا ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌رله‌وه‌ی گیان له ده‌ست بدات، له كاری هونه‌ری به‌رده‌وام بووه. له ساڵی 2011وه تووشی نه‌خۆشییه‌ك له مێشكی هاتبوو. ساڵێك به‌رله ئێسته وازی له ژه‌نینی پیانۆ هێنابوو، به‌ڵام بۆ دانانی موزیك و نووسینه‌وه‌ی نۆته‌كان، هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
بوسۆ له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ئیتالیا كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره بوو
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به نووسینێك له فه‌یسبووكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا لویجی دی مایۆ كردووه كه نووسیویه‌تی، بوسۆ له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی ئیتالیا كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره بوو، خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو. له موزیكهكانیدا هه‌ستم به خۆشه‌ویستی و سۆزی زۆر ده‌كرد.
بوسۆ له تۆرینۆی ئیتالیا له دایك بووه، ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه چوار ساڵ و خۆی له دنیای موزیكدا بینییه‌وه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا یه‌كێك له ژه‌نیاره زۆر دیاره‌كانی بواری "بێز- باز" له تیپی موزیكی ستاتوتو بوو. له‌وێوه بووه سه‌رۆكی ئۆركێسترایه‌ك له ئیتالیا.
جیا له‌و كاره هونه‌رییانه‌ی له ئیتالیا ئه‌نجامی دابوون، هاوكات دامه‌زرێنه‌ری ئۆركێسترای له‌نده‌نیی سێمفۆنیی بوو. دانه‌ری ده‌یان موزیكی فیلمی سینه‌مایی و شانۆیی بوو. بۆیه به‌مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌و ته‌مه‌نه، زیانێكی زۆری به‌هونه‌ری ئیتالیایی گه‌یاند.