ئێستە هەردۆلارێك بە نزیكەی 17 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕدەكرێ و پێشبینی دەكرێ ئێران خۆی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەكەی نرخی دراوەكەی دادەبەزێنێت و پێشبینی دەكرێ بەهای دۆلار بگاتە 25 هەزار تمەن.
عەلی دینی توركمانی مامۆستایەكی ئابووری زانكۆی تاران ئاماژەی بەوە داوە لە چەند مانگی رابردوودا لە بازاڕی بۆرسە سەرووی 500 تریلیۆن تمەن خێر چووەتە گیرفانی وەبەرهێنەران و كاسبكاران و ئەگەر حكوومەت 20%ی ئەو قازانجەی وەك باج وەرگرتبا ئەوا دەیتوانی كورتهێنانی بودجە پڕ بكاتەوە و كارەسات ئەوەیە هانا بۆ دابەزاندنی بەهای دراوی وڵات ببەی بۆ ئەوەی كورتهێنانەكەی پێ پڕ بكەیتەوە.
دەكرا لە رێگەی بڕینی بودجەی بەشێك لە دامەزراوەكانی وەك سوپا كورتهێنانی بودجە پڕ بكرێتەوە.
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە ئەو باسی لەمە نەكردووە دەكرا لە رێگەی بڕینی بودجەی بەشێك لە دامەزراوەكانی وەك سوپا و هەندێك دامەزراوەی تر كورتهێنانی بودجە پڕ بكرێتەوە.
ژمارەی بێكاران لە ئێران بە خێرایی زیادی كردووە و هەموو ئەوانەی داوای بیمەی بێكارییان كردووە لەلایەن حكوومەتەوە هیچ وەڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.
بە گوتەی مامۆستاكەی زانكۆ یەكێك لەو هەڵانەی تەنانەت لە ساڵانی رابردووش حكوومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە ئەنجامی داوە چاپكردنی دراو بووە و بەمەش وێرای ئەوەی دراوی تووشی هەڵاوسان كردووە لەسەر بنەمای پارەی گیرفانی خەڵكی هەژار قەرزی ئەوانەی داوەتەوە كە رۆڵیان هەبووە لە پاشەكشەپێكردنی ئابووری ئێران.
حەسەن روحانی كاتێك بۆ یەكەم جار پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت گلەیی لە كابینەكانی پێشوو كردبوو لەوەی بەسەدان ملیار دۆلار نەوتیان فرۆشت كەچی سندووقێكی بەتاڵی پارەیان رادەستی كابینەكەی كردووە و هەر بۆیەش رێككەوتنی ناوكیی كرد كە هەناسەیەك بە ئابوری وڵات بدات و كاتێكیش رێككەوتن كرا كەسانێك هەبوون تەنگژەی جیاوازیان بۆ حكوومەت دروست كرد.
ئەو گەمە ئابوورییەی بەرپرسانی ئێران دەستیان پێ كردووە بە زیانی خەڵكی ئێرانە و جگە لە هەڵاوسان و زیاتر هەژاركردنی خەڵك هیچ شتێكی تری لێ شین نابێت.