پێگه‌ی میدل ئێست مۆنیتۆری به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی به‌ناونیشانی "داڕمانی ماڵباتی ئه‌سه‌د و یاری ڕۆژئاوا له ڤێرژنی دووه‌می سایكس پیكۆت له‌گه‌ڵ كورد" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی مه‌زن و ڤێرژنی دووه‌می په‌یماننامه‌ی سایكس -پیكوتن له سووریا و كورد له داهاتووی ئه‌و وڵاته ده‌بێته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ.
له بابه‌ته‌كه
هاتووه، له مانگی ڕابروو ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی ناو ماڵباتی ئه‌سه‌د، له هه‌موو ساتێك زیاتر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له حوكمكردنی سووریا دروست كردووه، ده‌توانرێ بگوترێ به درێژایی نۆ ساڵی ڕابردووی شه‌ڕ و كاولكاری و كوشتنی سوپای ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، دۆخی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا به‌و ئاسته خراپ نه‌بووه، ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان ئه‌سه‌د و رامی مه‌خلووفی كوڕه پووری دروستبووه و وایكردووه مه‌خلووف چه‌ندان ڤیدیۆ له فه‌یسبووك بڵاو بكاته‌وه و نهێنییه‌كانی ماڵباتی ئه‌سه‌د بخاته ڕوو، به ته‌واوی خه‌ریكه خۆری به‌شار ئه‌سه‌د ئاوا ده‌كات.
ڕووسیای هاوپه‌یمانی به‌شار ئه‌سه‌د، ئێسته له‌وپه‌ڕی تووڕه‌ییدایه، میدیاكانی ڕووسیا ئه‌سه‌د به لاواز ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌سێكی بێهێزه و شیاوی ئه‌وه نییه داهاتووی سووریا ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ببات، ئه‌و هه‌موو رۆتینه‌ی له كاره‌كان دروستی ده‌كات به ته‌واوی كه‌سانی نزیك و ناو ماڵباتی خۆی تووڕه كردووه، چۆن سووریای نوێ كه پڕه له لایه‌نی ناكۆك له‌گه‌ڵی هه‌ڵده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دروستبوونی گومان له‌سه‌ر حوكمی ئه‌سه‌د بۆ سووریا پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن كوڕه پووره‌كه‌یه‌وه، بیركردنه‌وه له په‌راوێزخستنی ئه‌سه‌د و چوونه ناو مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ له سووریا به ته‌واوی ده‌ستی پێكردووه، چونكه هه‌مووان له‌وه بێ هیوان كه ئه‌سه‌د كه‌سێكی چاكسازیخواز نییه و ده‌یه‌وێ هه‌مان ڕژێمی پێش 2011 ڕێك به به‌رگی خۆی دروست بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه به‌وانه‌یشی كه پشتیوانی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دن له حوكم قبووڵكراو نییه.
سایكس پیكۆتی دووه‌م به ئارامی جێبه‌جێ ده‌كرێ و نایانه‌وێ جه‌نگێكی جیهانی هه‌ڵگیرسێنن بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان
له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌و گرفتانه‌ی ناو ماڵباتی ئه‌سه‌د و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ڕووسیا و وڵاتانی تر له پشتیوانیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكایش له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ده‌ستیان به مانۆرێكی چڕ كردووه، تا كورده‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا یه‌كڕیز و یه‌كبخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گۆڕانكارییه‌كان و داهاتووی سووریا ئاماده بن، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری خێرا به‌ڕێوه‌یه و له سووریا ڕوو ده‌دات.
ئامانجی پاریس و واشنتن یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوردی له سووریا "هه‌نه‌كه‌سه" و پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی "په‌یه‌ده"یه كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رانی فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ڕێوه ده‌چێت.
پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و كورده‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه پێشوازی له یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له‌و ناوچه كوردنشینه ده‌كه‌ن، وڵاتانی تریش هێنده به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ن، ته‌نیا توركیا نه‌بێت، كه زۆر به توندی دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسایه و به پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره ناوی ده‌بات و به ته‌واوی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر پاریس به ته‌نیا هه‌وڵێكی له‌مجۆره‌ی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی كورد له سووریا دروست بكات و هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا ئه‌ندام بن و وه‌ك چه‌ترێك سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی كورد له سووریا بكه‌ن.
له سه‌ره‌تا هه‌رێم و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و قه‌واره‌یه‌ك بۆ پێكهاته‌كان دروست ده‌كه‌ن و پاشان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌هێزیان ده‌كه‌ن تا سه‌ربه‌خۆ بن
ئه‌و جموجۆڵانه‌ی پاریس و واشنتن، ته‌نیا جووڵه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیكی نین، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن پێی خۆیان له ناوچه‌كه قایم بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی خۆیان بپارێزن، به‌ڵكوو له ڕووكه‌ش دا هه‌مووان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كرۆك دا به ته‌واوی بریتییه له پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره و ڤێرژنی دووه‌می سایكس – پیكۆت، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دۆخی ناوچه‌كه و ململانێكانی 100 ساڵی ڕابردوو كۆتایی پێ بهێنرێت، نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه به شێوازێك دابڕێژرێته‌وه، كه به ته‌واوی ئارامی له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌نگاو ده‌نێن و كار ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ئه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان به نیمچه سه‌ربه‌خۆیی له سووریا بهێڵنه‌وه و ئه‌مه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا لێڵكردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه كه ئێسته هه‌یه و به‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی پێشووی سایكس-پیكۆته.
له به‌رژه‌وه‌ندیمان بێ یان نا، هه‌نگاوه‌كانی ڤێرژنی سایكس-پیكۆتی دووه‌م به ڕوونی ده‌ستیان پێكردووه و سه‌ره‌تا له عێراق و ئێسته‌یش له سووریا به چڕی خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به خێرایی نایه‌ته دی، چونكه كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی زۆر به توندی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، واشنتن و پاریس له ڤێرژنی دووه‌می سایكس-پیكۆت نایانه‌وێ جه‌نگێكی تری جیهانی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر عوسمانییه‌كان به‌رپا كرا، دووباره‌ی بكه‌نه‌وه بۆ گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵكوو به گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و فیدرالی و ده‌سه‌ڵاتی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دواجاریش نه‌خشه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنن، كاتێك ئه‌و هه‌رێم و ناوچه نیمچه سه‌ربه‌خۆیانه‌یان كرد به واقیع و له ڕووی ئابووری و سیاسی و دیموكراسییه‌وه به ته‌واوی پێگه‌یشتن، ئه‌وكات ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نرێت.