زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان بیستووه كه جگه‌ر ژه‌هراوی ده‌بێت، به‌ڵام نازانین چۆن خۆمان له ژه‌هراویبوونی جگه‌ر بپارێزین و ڕێگری لێ بكه‌ین، پڕۆفیسۆر د. سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی بۆ خوێنه‌رانی "وشه"، بۆ زاڵبوون و دووركه‌وتنه‌وه له ژه‌هراویبوونی جگه‌ر، چه‌ند رێنوێنییه‌كی گرنگ ده‌خاته ڕوو.
به‌كارهێنانی رێجیمی هاوسه‌نگ، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌تان پێویسته
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئایار، پڕۆفیسۆر د. سیروان حه‌مه‌شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و كۆئه‌ندامی هه‌رس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌كارهێنانی رێجیمی هاوسه‌نگ، بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی كێشی جه‌سته‌تان، پێویسته پرۆتینی ڕووه‌ك و به‌رهه‌مه‌كانی گیانه‌وه‌ران و جۆره‌كانی دانه‌وێڵه بخۆن."
زیاتر گوتی، "گۆڕینی ڕۆنی چێشتلێنان، زیاتر ئه‌و ڕۆنانه به‌كار بهێنه كه له پێكهاته‌ی خۆراكی دروست ده‌كرێن وه‌ك گه‌نمه‌شامی و سۆیبین و رۆنی سه‌وزه‌وات و زه‌یتی زه‌یتوون و ڕۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه."
ڕوونی كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو، بێگومان خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی چالاككردنه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش و پاككردنه‌وه‌ی له ماده ژه‌هراوییه‌كان و سووتاندنی چه‌وری له‌ش.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "به‌كارهێنانی ڕیشاڵی خۆراكی، پێویسته هه‌موو كه‌سێك 35 گرام ریشاڵ به‌كار بهێنێت به شێوه‌یه‌كی رۆژانه كه له سه‌رچاوه‌ی خۆراكییه‌وه بێت وه‌ك كنگر كه بڕێكی زۆر ریشاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، تۆی كه‌تان، ئا‌ڤۆگادۆ، برۆكلی."
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌كارنه‌هێنانی شه‌كر، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌كارهێنانی شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه، پێویسته له بری شه‌كری قامیش و شه‌ربه‌تی قامیش و شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نه‌ر به‌كار بهێنیت.
جگه‌ر یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ره گرنگه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئه‌گه‌ر مرۆڤ جگه‌ری نه‌بێ، ناتوانێ به‌رده‌وامی به ژیان بدا، چونكه جگه‌ر ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی له ماده ژه‌هراوی و پاشه‌ڕ زیانبه‌خشه‌كانه و هاوكات خوێن پاك ده‌كاته‌وه و ژه‌هره مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌كات به پاشه‌ڕۆیه‌كی بێ مه‌ترسی و له ڕێی میزه‌وه ده‌یكاته ده‌ره‌وه، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ش كه تووشی جگه‌ر ده‌بێ، ژه‌هراویبوونیه‌تی.