میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه كه كۆمپانیای مۆدێرنه دوای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێك به ناوی ئهكندیتات و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌شت كه‌س، ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌رێنی ده‌رچوون و سیسته‌می به‌رگری ئه‌و هه‌شت كه‌سه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتووه و چاكبوونه‌ته‌وه دژه ته‌نی به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروست كردووه.
كۆمپانیای مۆدێرنه تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان كه له ویلایه‌تی ماساچوستسی ئه‌مه‌ریكایه بڵاوی كرده‌وه، كه له قۆناغی یه‌كه‌م دا ڤاكسینه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌شت كه‌س و هه‌ریه‌كه‌یان به بڕی 205 تا 100 مایكرۆگرام ڤاكسینه‌كه‌یان لێ دراوه، دواتر چاودێری سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان كراوه و ده‌ركه‌وتووه، كه سیسته‌می به‌رگریان به ته‌واوی به‌هێز بووه و هاوشێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئه‌و كه‌سانه‌ی لێهاتووه كه توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ بن و چاك ببنه‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و ناوه‌ندی باڵای توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌رمان و ڤاكسین پێشوازی له هه‌وڵی ئه‌و كۆمپانیایه كردووه و ده‌ستیان به تاوتوێكردن كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه تا بتوانن زۆرترین بڕی ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م بهێنن و به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی بكه‌نه‌وه.
تال زاكس گه‌وره پزیشك و توێژه‌ر له كۆمپانیای مۆدێرنا له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه دڵخۆشكه‌ره و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ین و ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌ی زیاتری ڤاكسینه‌كه‌یش ده‌كه‌ین.
به گوێره‌ی پلانی كۆمپانیاكه سه‌ره‌تا بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی 25 مایكرۆگرام ئه‌و ڤاكسینه دروست ده‌كرێ، به‌ڵام به‌شێك له پزیشكان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه بڕێكی كه‌مه و نابێته هۆی پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسه‌كه و پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه 50 مایكرۆگرام له هه‌ر كه‌سێك بدرێت.
ڤاكسینه‌كه به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه‌یش تاقی كرایه‌وه و ده‌ركه‌وت كه ڕێ له‌و وێرانكارییانه ده‌گرێ كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له سییه‌كانی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران دروستی ده‌كات، به ته‌واوی سیسته‌می هه‌ناسه‌دان به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و به‌ربه‌ره‌كانی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات.
ستیڤان بانسل سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا له‌وباره‌وه گوتی، پلانی تۆكمه‌مان هه‌یه تا به كه‌مترین كات زۆرترین بڕی ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م بهێنین و به خێرایی په‌تای كۆرۆنا كۆتایی پێ بهێنین، هاوكات باسی له‌وه‌یش كرد ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقی كراوه‌ته‌وه هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستیان دروست نه‌بووه، بۆیه پێویست ناكات هیچ كه‌س دوودڵ و نیگه‌ران بن و هه‌مووان هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدایه بتوانین هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به پارێزراوی بهێڵینه‌وه و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیش ڕزگار بكه‌ین.