ئەو کەسانەی کێشەی ئازاری ملیان هەیە، بەردەوام بەدوای چارەسەری گونجاوی ئەو ئازارەدا دەگەڕێن، پزیشكێكی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی گشتی بۆ ئه‌وانه‌ی ئازاری ملیان هه‌یه ده‌خاته ڕوو.
ھه‌وڵ بده كورسی ئۆتۆمبێله‌كه نه دوور بێت و نه بۆ پێشه‌وه بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، دکتۆر هه‌ڤین كه‌مال شاه، شاره‌زا له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی جومگه و بڕبڕه بێ نه‌شته‌رگه‌ری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆرن ئه‌وانه‌ی تووشی ئازاری مل ده‌بن و نازانن چی بكه‌ن، به ڕێیه‌كی زانستی و ته‌ندروست هه‌نگاوی نه‌مانی ئازاری مل جێبه‌جێ بكه‌ن.
زیاتر گوتی، "پێویسته له‌كاتی وه‌ستان و دانیشتن، ھه‌وڵ بده‌یت ھه‌موو كات ملت به‌ڕێكی ڕاگریت و دوور بكه‌وه له مل نوشتانه‌وه، هه‌روه‌ها ھه‌وڵ بده‌یت ئه‌و كورسییه‌ی له‌سه‌ری داده‌نیشیت به‌رزاییه‌كه‌ی گونجاو بێت و له‌كاتی دانیشتن‌دا نه‌نوشتێته‌وه، دانیشتن یان وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری خراپی ھه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئاگادار بی له‌و كورسییه‌ی له‌سه‌ری داده‌نیشیت پێویسته پشتی ھه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت جووت بێت به به‌شی خواره‌وه‌ی كورسییه‌كه".
ڕوونی كرده‌وه، "له‌كاتی نوستن نابێت به ھیچ جۆرێك له سه‌رده‌م بخه‌ویت، له‌سه‌ر پشت بخه‌وه یان له‌سه‌ر لا به‌شێوه‌ی منداڵ له سكی دایكی‌دا، هه‌روه‌ها پشتییه‌ك ھه‌ڵبژێره مامناوه‌ند بێت نه ڕه‌ق و نه نه‌رم و به‌رزییه‌كه‌ی گونجاو بێت، نابێت ژماره‌یه‌كی زۆر له پشتی به‌كار بێنیت، خۆت لاده له نوستن له‌ژێر پانكه یان سپلیت".
ئاشكرای كرد، "له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، پشتی كورسییه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێنه به‌رزاییه‌كه‌ی گونجاو بێت بۆ ملت، باشتره پشتییه‌كی بچووك له پشت ملته‌وه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا هه‌بێ، ھه‌وڵ بده كورسی ئۆتۆمبێله‌كه نه دوور بێت و نه بۆ پێشه‌وه بێت، ھه‌وڵیش بده خۆت به دوور بگریت له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ر ناچار بوویت، پێویست ده‌كات له رێیه‌كه‌دا پشوو به‌یت".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌كاتی ھه‌ڵگرتنی شتی قورس، ھه‌وڵ بده شتێك به‌رز نه‌كه‌یته‌وه له ئاستی سه‌رت به‌رزتر بێت، ئه‌گه‌ر ناچار بوویت ئه‌وه پێویسته بچیته سه‌ر كورسییه‌ك بۆ ھه‌ڵگرتنی، ھه‌وڵ بده ملت نه‌چه‌مێنیته‌وه بۆ ھه‌ڵگرتنی شت له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌توانیت ته‌نیا ئه‌ژنۆ ت بچه‌مێنیته‌وه".
"له‌كاتی ئازار، به‌كارھێنانی جه‌وه‌نه یان پاكیی گه‌رم یان سارد، له‌كاتی دروستبوونی ئازاری له‌پڕ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی 48 بۆ 72 سه‌عاتی یه‌كه‌م ساردی به‌كار بێنه، دوای ئه‌و ماوه‌یه گه‌رمی به‌كار بێنه، كردنی مه‌ساج به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی و به‌نه‌رمی، ده‌توانرێت زه‌یتی نه‌عنا به‌كار بھێنریت كه ماسولكه خاوكه‌ره‌وه‌یه و ئازارشكێنی سروشتی تێدایه و ماده‌ی مینپولی تێدایه كه سڕكه‌ره، خواردنی بیبه‌ری توند، زه‌رده‌چه‌وه، زه‌نجه‌فیل، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌ده‌ت نه‌بێت، ئه‌م بھاراتانه ئازارشكێنی سروشتین له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئازارشكێنه‌كان یان ئه‌نجامدانی ده‌رزی ئاژه‌نین". پزیشك هه‌ڤین كه‌مال شاه وای گوت.
نه‌یشارده‌وه كه وه‌رزشكردن و یۆگاكردن و مه‌له‌كردن به‌مه‌رجێك ده‌بێت وه‌رزشی تایبه‌ت بێت به به‌ھێزكردنی ماسولكه‌كانی مل، له‌كاتی ئازاردا وه‌رزش نه‌كرێت، ڕای گه‌یاند كه كه‌سه‌كه ده‌توانێت كۆلاری مل به‌كار بێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه، به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه باسی له‌وه كرد، ئه‌گه‌ر چاوێلكه‌ی پزیشكی به‌كار دێنیت، ھه‌میشه دڵنیابه له‌وه‌ی كه چاوێلكه‌كه‌ت گونجاوه بۆ چاوت، چونكه ھه‌ر كاتێك چاوت له شتێك نه‌بێت، زیاتر ملت داده‌نه‌وێنیت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ببینیت، ئه‌میش ده‌بێته ھۆی ئازاری مل".
گوتی ده‌بێ توانای خۆن بزانیت و فشار مه‌خه‌ره سه‌ر جومگه‌كانت، بۆ نموونه زۆر له خۆت مه‌كه بۆ ھه‌ڵگرتنی شتی قورس و مل دانه‌وانن، ماوه‌ی پێویست له‌شه‌ودا بخه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕێكی له خه‌ودا ئازاری ماسولكه و جومگه‌كان زیاد ده‌كات.
له كۆتادا گوتی، "شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یاخود لاپتۆپه‌كه‌ت له ئاستی بینینت دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بیبینیت، ھێدفۆن به‌كار بھێنه بۆ گوێگرتن له‌ھه‌ر بابه‌تێك له مۆبایله‌كه‌ت یان تابلێته‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بیت ملت زۆر بجووڵێنی، ده‌شتوانیت له‌كاتی به‌كارھێنانی ئایپاد یاخۆ تابلیت بیخه‌یته سه‌ر پشتییه‌ك به گۆشه‌ی 45 له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ته‌ختی داینێت و ناچار بیت ملت بنوشتێنیته‌وه".
ئازار یان ڕه‌قبوونی مل زۆر كات تووشی بڕبڕه‌كانی مل ده‌بێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئازار و ره‌قبوون و هه‌ندێك جار هه‌ڵئاوسانی مل. له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌بێته هۆكارێك بۆ ژانه‌سه‌ر و ئازاری شان و باڵ و به‌شه‌كانی تری له‌ش، ره‌قبوونی مل ره‌نگه له هه‌ندێك كه‌سدا ببێته هۆی په‌ككه‌وتنی له‌ش و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌م ره‌قبوونه لایه‌كی مل ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته هۆی رێگریكردن له سووڕانی مل و دروستبوونی ئازار. ئه‌م ئازار و ره‌قبوونه‌ی مل، ره‌نگه له ئازارێكی سووكه‌وه ببێته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و بێهێزكردنی له‌ش.