كچێكی گه‌نجی سلێمانی له دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، ده‌ستده‌كات به كاری بۆنفرۆشی و ته‌واوی كاته‌كانی ڕۆژانه‌ی له‌ناو بۆنه جیاوازه‌كانی دووكانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر ده‌بات.
سێوه زاهیر ته‌مه‌نی 21 ساڵه و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه، له دوایی ئه‌وه‌ی كه خوێندن ته‌واو ده‌كات و دانامه‌زرێت، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆی كارێك دابمه‌زرێنێت و بۆ لایه‌نی ئابووری سوودی پێبگه‌یه‌نێت و خوولیاكه‌شی ده‌هێنێته دی و فێری پیشه‌یه‌كی جیاوازیش بێت.
ئه‌و كچه بۆنفرۆشه بۆ "وشه" گوتی، به‌یانیان له كاتژمێر هه‌شتیی به‌یانییه‌وه ده‌چمه شوێنی كاره‌كه‌م و بۆنه‌كان ئاماده ده‌كه‌م و بۆنی تازه دروست ده‌كه‌م، تا سه‌عات حه‌وتیی ئێواره ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا تا 12ی شه‌و ده‌مێنمه‌وه و پێشوازی له كڕیارانم ده‌كه‌م.
سێوە ماوەی ساڵێکە دەستی کردووە بە کاری بۆن فرۆشتن و لە ناو بازاڕی سلێمانی لە دووکانێکی بچووکدا پەرە بە خوولیاکەی دەدات
زیاتر گوتی، به ئه‌زموونی خۆم بۆنه‌كان دروست ده‌كه‌م و شتی تازه تاقی ده‌كه‌مه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌م بۆنی جیاواز و تایبه‌ت دروست بكه‌م و له هیچ شوێنێكی تر نه‌بێت و تایبه‌ت بێت به براندی من.
كڕیارانی سێوه جگه له‌وه‌ی كه له هه‌موو ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان پێكهاتوون، كه‌سانی بیانیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و بۆنه جیاوازه‌كانی لێ ده‌كڕن و ده‌یكه‌نه دیاری بۆ ئازیزانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی دووكانی بۆنه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان داوا ده‌كه‌ن كه سێوه خۆی بۆنیان بۆ دروست بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به هه‌ڵبژارده‌كانی سێوه هه‌یه له دروستكردنی بۆنی جیاواز.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د