ئه‌گه‌ر هه‌موو جه‌نگ و ئاشووبه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی به دوگمه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بووایه‌ن و به داگرتنی ئیتر هه‌موو جه‌نگه‌كان له یه‌ك كات به ته‌واوی بوونیان نه‌مایه و ئاشتی و سه‌قامگیری باڵی به‌سه‌ر زه‌وی بكێشابووایه، كاریگه‌رییه‌كانی نه‌مانی جه‌نگ له‌سه‌ر ژیان چۆن ده‌بوو، ئه‌و سه‌دان ملیار دۆلاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ك و ئه‌و ژماره چه‌كه زۆره‌ی له دنیا بوونیان هه‌یه، چی به‌سه‌ر ده‌هات، ئایا به كرده‌یی به نه‌مانی جه‌نگه‌كان ئاشتی جیهانی دێته بوون، یان نه‌مانی جه‌نگه‌كانیش ئاشتی و ئارامی ده‌سته‌به‌ر ناكات و مرۆڤایه‌تی هه‌ر له كێشمه كێش و گرفت ده‌بێت.
ڕه‌وتی دژه
جه‌نگ و توندوتیژی ڕه‌نگه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی شتێكی تاڕاده‌یه‌ك نوێ بێ، به‌ڵام بیریاران و زانایان هه‌زاران ساڵه هۆشداری ده‌ده‌ن، له جه‌نگه وێرانكه‌ره‌كان و به هه‌موو توانای خۆیانه‌وه خه‌ڵكیان هانداوه تا دژی جه‌نگه‌كان بوه‌ستنه‌وه و به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن و دژ به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یش بوه‌ستنه‌وه كه خواستیان له به‌رپاكردنی جه‌نگ هه‌یه، له ڕاستیدا هه‌زاران ساڵی تریش ئه‌و ڕه‌وته له بانگه‌شه‌كردن بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و جه‌نگ به‌رده‌وام بێ، ئه‌سته‌مه به ئامانجه‌كه‌ی بگات، به‌ڵام با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه ئیتر جه‌نگه‌كان به ته‌واوی كۆتایی‌یان هات و هه‌موو ململانێ ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و گرووپه جیا جیاكانی سه‌ر گۆی زه‌وی، به هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ند و هۆكارانه‌ی له پێناوی ده‌جه‌نگن له‌م چركه ساته‌وه به یه‌كجاری وه‌ستێنران.
ڕه‌نگه خه‌ڵكانێك وا بیر بكه‌نه‌وه، كه ئیتر ژماره‌ی زۆری سه‌ربازان و سوپا گه‌وره‌كانی جیهان بێكار ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه، ئێسته زۆرێك له وڵاتان له سه‌رده‌می ئاشتی دا ئه‌ركی زۆر مرۆیی و گه‌وره‌تر به سوپاكانیان ده‌سپێرن، وه‌ك هێزی به‌هاناوه‌چوون له‌كاتی لێقه‌ومان و كاره‌ساته سروشتییه‌كان، بگره زۆرێكیشیان ڕێژه‌ی شاره‌زاییان له ڕووی پزیشكی زۆره‌وه و ده‌توانن هاوكاری خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه هیچ مانایه‌كی نییه كه سه‌ربازان بێكار ده‌بن و هیچ ئه‌ركێكیان نابێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌رك و كاره‌كانیان له جه‌نگه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا و ئومێد بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌گۆڕێت، كه ئه‌مه‌یش كارێكی زۆر گرنگ و مرۆییه و هه‌موومان پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌یه ئه‌گه‌ر سوپاكان نه‌چنه جه‌نگه‌وه به به‌رده‌وامی ڕێژه‌یان زیاد ده‌بێ و كه‌سانێك تا ته‌مه‌نێكی زۆر ده‌مێننه‌وه و دوای خانهنشینكردنیشیان مووچه‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌درێت، بۆیه بودجه‌ی سوپاكان زۆر زیاتر ده‌بێ و ڕێژه‌ی كارمه‌ند و سه‌ربازانیش به ته‌واوی ڕوو له فره‌وانبوون ده‌كات، چونكه هیچ یه‌كێكیان له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ كۆتاییان پێ نایه‌ت و ژیانێكی ئاسایی و درێژ ده‌ژین، به‌مشێوه‌یه حكوومه‌ته‌كان ده‌بێ پاره‌ی زیاتریان لێ خه‌رج بكه‌ن.
ساڵانه بودجه‌ی سوپاكان دوو تریلیۆن دۆلاره و له سێكته‌ره‌كانی تر خه‌رج ده‌كرێ
به گوێره‌ی داتاكان ساڵانه وڵاتانی جیهان بڕی دوو تریلیۆن دۆلار له خه‌رجی سوپاكانیان خه‌رج ده‌كه‌ن، ته‌نیا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ساڵانه 741 ملیار دۆلاری بۆ سوپا و هێزه‌كانی پێویسته، بۆیه به نه‌مانی جه‌نگ، ورده ورده بودجه‌ی سوپا و سه‌ربازی كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كوالێتی ژیانی هاووڵاتییان ڕوو له باشبوونی به‌رچاو بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌كرێ سه‌ربازان له بواری تر سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نموونه بهێنییه‌وه له ساڵی 1985 تا 1994 كه كه‌مترین جه‌نگ له جیهان بوونی هه‌بووه، كه‌چی له‌سه‌ر ئاستی دنیا 378 هه‌زار سه‌ربازی سوپا جیا جیاكان گیانیان له ده‌ستداوه و به‌شی زۆریشیان به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه بووه، چونكه سه‌ربازان و سوپاكان له‌سه‌ر جه‌نگ ڕاهاتوون و بێ جه‌نگ تووشی جۆره‌ها كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بنه‌وه.
كۆسته‌ریكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی بودحهی سه‌ربازی توانی كه‌رتی خوێندن و ژینگه و زانست به ته‌واوی بگه‌یه‌نێت به لووتكه
له جیهان دا زۆربه‌ی وڵاتان ساڵانه بودجه‌ی سه‌ربازی و كڕینی چه‌ك زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی جیاوازیشمان هه‌یه كه بریتییه له كۆستاریكا ده‌كرێ له‌وه‌وه خه‌یاڵی جیهان بكه‌ین كه بێ جه‌نگ چ گۆڕانكارییه‌ك ڕوو ده‌دات، له ساڵی 2007ه‌وه كۆستاریكا ده‌ستی به پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی دژ به جه‌نگ و چه‌ك و توندوتیژی كرد، به‌وهۆیه‌وه بودجه‌ی سوپاكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ كه‌م كرده‌وه و به جۆرێك بودجه‌ی سوپا له ملیاره‌وه بۆ ته‌نیا 293 ملیۆن دۆلار كه‌م كرایه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامێكی گه‌وره و سه‌رسوڕهێنه‌ری لێ كه‌وته‌وه.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاری دا كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی له بواری سه‌ربازی كه‌می كردووه‌ته‌وه، له بواری په‌ره‌پێدانی خوێندن و زانست و پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و بنیاتنانی زیاتری ژێرخانی وڵاته‌كه خه‌رجی ده‌كات، ته‌نیا له دوای سێ ساڵ له پابه‌ندبوون به‌م پرۆژه‌یه‌وه، ناسناوی كۆستاریكا بووه به به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زه‌وی و چه‌ندان خه‌ڵاتی جیهانی به وڵاته درا و تاوان كه‌می كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كوالێتی ژیانیان باشتر بووه و خوێندن بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ركراوه و برسیه‌تی و هه‌ژاری به ته‌واوی كه‌مبووه‌ته‌وه، كه له‌ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كان، ئه‌م لایه‌نه باشانه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌توانرێ دابین بكرێن، به‌مه‌یش گۆی زه‌وی ده‌بووژێنێته‌وه و ژینگه ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و گیانه‌وه‌ران بێ ترس ده‌ژین و هه‌موو شتێك له‌م جیهانه پڕ جه‌نگه‌ی ئێسته تێیداین جیاواز ده‌بێت.