گه‌یشتنی كۆرۆنا به كۆماری ئیسلامی ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌خێرایی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به گشتی به یه‌كێك له ناوچه كاره‌ساتباره‌كان دابنرێ، به‌هۆی په‌راوێزخستنی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تارانه‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كان لیژنه‌ی میلی و خۆبه‌خشییان له گه‌ڕه‌ك و شاره‌كان پێكهێناوه، بۆ كۆمه‌ككردنی یه‌كتر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن میدیاكانی دنیاوه، به ئه‌زموونێكی گرنگی مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارانه‌ی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به ته‌نگژه و كاره‌ساته‌كان ناو ده‌برێت.
ماڵپه‌ڕی "
Perspektive"ی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له‌و به‌شه‌ی كوردستان كه خراوه‌ته سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، خه‌ڵكی كورد به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه و هیچ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێ ناگات بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران كه‌س له ته‌واوی ئێران به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردوون و به ده‌یان هه‌زاریشیان تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك و ڤایرۆسه‌كه وه‌ك به‌شێك له تیۆری پیلانگێڕی ناو ده‌بات و جیاكاری له كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ ناوچه كوردییه‌كان ده‌كات و به ته‌واوی په‌راوێزی خستوون.
ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئێران ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی كۆرۆناوه له جیهان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان دووپات له بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتری تووشبوو ده‌كه‌نه‌وه، له‌وه‌ی كه به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه، كه‌چی ڕێ به ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه كۆمهكبهخشهكانیش نادات، هاوكاری بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكانی ئێران و به‌شی كوردستانی لكێنراو به‌و وڵاته.
ئه‌وان ئه‌ركی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ئه‌زموونێكی زۆر نموونه‌یی و سه‌ركه‌وتوویان به‌رجه‌سته كردووه
له به‌رانبه‌ر په‌راوێزخستنی ناوچه كوردنشینه‌كان له‌لایه‌ن تارانه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به ده‌ست كه‌لوپه‌لی پزیشكی و كه‌می ماسك و پاككه‌ره‌وه و ده‌سته‌وانه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوون و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێران چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، خۆیان ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی لیژنه‌ی خۆبه‌خشی میلی و هه‌ره‌وه‌زی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌یش به دیارده‌یه‌كی جوانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه داده‌نرێ، كه سه‌ره‌ڕای بێباكی حكوومه‌تی ئێران له تووشبوون و مردنیان به‌هۆی كۆرۆناوه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌یان خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لیژنه‌ی میلی گه‌ڕه‌كه‌كان دژ به كۆرۆنا پێكهێنراوه، ئه‌و لیژنه‌یه ڕێنمایی و هۆشیاری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه و گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و شه‌قامه‌كان ده‌شۆن و شاره‌كه‌یان پاكوخاوێن ڕاگرتووه، تا ڤایرۆسی كۆرۆنا به فره‌وانی بڵاو نه‌بێته‌وه، هاوكات پیتاك و به‌خشینه‌كان كۆ ده‌كه‌نه‌وه، له ڕێی ئه‌و كۆمه‌ك و بهخشینانهوه ده‌ستیان به دروستكردنی جێلی پاككه‌ره‌وه و ماسكی په‌ڕۆ و ده‌سته‌وانه كردووه و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ی كه بێ ماسك و دهستهوانهن دابه‌شی ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه هه‌ر به‌وه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو ئه‌وان جلی نایلۆنی پزیشكیش دروست ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كرێكارانی شاره‌كه و ئه‌وانه‌ی كه زۆر هاتوچۆ ده‌كه‌ن به فره‌وانی و به‌خۆڕایی پێیان ده‌ده‌ن.
به‌هۆی كوردبوونیان حكوومه‌تی تاران ناوچه‌كه‌ی پشتگوێ خستووه
له شاری سنه‌یش به‌هه‌مانشێوه لیژنه‌ی میلی به‌ناوی "پشتیوانی مانه‌وه له ژیان" دروستكراوه، شه‌قام و پارك و شوێنه گشتییه‌كان له دره‌نگانی شه‌و پاك ده‌كه‌نه‌وه و به‌هه‌مانشێوه كه‌لوپه‌له پێویست و گرنگه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده ده‌كه‌ن، له شار و شارۆكه و لادێكانیش ئه‌م ئه‌زموونه دووباره كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌مان ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشێوی و كێشه و ئاڵۆزییه‌ك له ناو خه‌ڵك و شاره‌كان دروست بكرێ. ئه‌و لیژنه خۆبه‌خشانه به هیوای گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوده‌برێن، بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی ئێران كوردی به ته‌نیا له به‌رانبه‌ر كۆرۆنا هێشتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێته مۆڵگه‌ی ڤایرۆسه‌كه و زۆرترینی كورد به‌وهۆیه‌وه گیان له ده‌ست بده‌ن، كه ئه‌مه‌یش جیا له‌وه‌ی كارێكی ته‌واو نامرۆییه، هاوكات سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییشه و به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه، تاران ئه‌و ناوچانه‌ی په‌راوێزخستووه.
ئه‌و لیژنانه كه به خۆڕسكی دروستبوون له ڕاستیدا شێوه‌یه‌كی زۆر نموونه‌یی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتداری خۆڕسكی خه‌ڵكیان دروست كردووه، كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌تر و به به‌رنامه و وردتر له حكوومه‌تی تاران كار ده‌كه‌ن، به‌شی جیاواز هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی كه‌سانی تری خۆبه‌خش، گرووپ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكراون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیار، كۆمه‌ك و پیتاكهكان هه‌ر پاره نین، بگره كه‌لوپه‌لی خۆراكیش ده‌گرێته‌وه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌یش زۆرینه‌ی مامۆستا و فێرخوازانن كه توانیویانه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت بخه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان و سه‌ركه‌وتووانه ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببنه‌وه.