كشتوكاڵی عێراق: قەرەبووی هەموو سووتانێكی كێڵگەی جووتیاران ناكرێتەوە

:: PM:04:31:20/05/2020 ‌

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و لە ساڵانی دوایی لە وەرزی دروێنەی بەرووبوومەكانی گەنم و جۆی جووتیاران لە عێراق، چەندان رووداوی ئاگركەوتنەوە روودەدات، بەتایبەتی لە چەند ناوچەیەك كە دەسەڵاتی حكوومەتی عێراق تیایاندا بەهێز نییە، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق روونی دەكاتەوە كە زۆرینەی ئەو رووداوانە ئاسایین و مەرج نییە حكوومەت قەرەبوویان بكاتەوە.
ساڵانە ئەو رووداوانە روودەدەن و زۆر ئاسایین
د حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق لەوبارەوە بۆ "وشە"، گوتی، ساڵانە ئەو رووداوانە روودەدەن و زۆر ئاسایین، كاتێك بەرووبوومی گەنم و جۆ پێ دەگات و ئەگەری گڕگرتنی زۆردەبێت،  لەبەر چەند هۆكارێك وەك شۆرتی كارەبایی یان گڕگرتنی موەلیدەی كارەبا یان كێشەی نێوان جووتیاران خۆیان یان تۆڵە لەیەكتر كردنەوە، بۆیە ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت هەر جووتیارێك زەوییەكەی بسووتێت، قەرەبوو بكرێتەوە.

زیاتر گوتی، بۆ ئەو بابەتە چەند رێوشوێنێك هەیە لەبەرچاو دەگیرێت، لەواتە تاوانكاری كە لەلایەن دەزگەی تاوانی رێكخراو و پێوەندیدار بڕیاری لەسەر دەدرێت، رەنگە ئەوكات دەوڵەت چەند رێوشوێنێك بگرێتە بەر، واتە پێویستە بسەلمێندرێت كە رووداوەكە بەمەبەست بووە بۆ دەستدرێژیكردن بۆ سەر بەرووبوومی جووتیاران.

  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل