له نوێترین مۆبایلی وه‌ن پله‌سدا كامێراییهك دانراوه كه له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه ئه‌ویش "كامێرای ئێكس ڕه‌ی"ـیه، چونكه ئه‌و كامێرایه توانانی هه‌یه به‌ربه‌سته‌كانی پلاستیك و جلوبه‌رگ ببڕێت و ناوه‌وه‌ی ببینێت.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕیی "
thesun" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی وه‌ن پله‌س كه له جۆری هه‌شت پڕۆییه كامێرای ئێكس ڕه‌ی هه‌یه كه ئه‌و كامێرایه له هه‌موو دنیادا قه‌ده‌غه‌یه به‌كاربهێندرێت و بۆ مۆبایله‌كان دابنرێت، چونكه ئه‌و كامێرایه ده‌توانێ به‌ربه‌ستیی جلوبه‌رگ و پلاستیك ببڕێت كه هه‌موو شتێكی دوای به‌ربه‌سته‌كه ده‌بینێت.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی وه‌ن پله‌س كه له جۆریی هه‌شت پرۆییه كامێرای ئێكس ڕه‌ی هه‌یه كه ئه‌و كامێرایه له هه‌موو دنیادا قه‌ده‌غه‌یه به‌كاربهێندرێت
هه‌ر بۆیه به‌گوێره‌ی ده‌نگدان دژی مۆبایله‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی ڕیپۆرت دژیی مۆبایله‌كه تواندرا ئه‌م سیستمه لابدرێت و چیتر كۆمپانیاكه كارێكی له‌م جۆره ئه‌نجام نه‌داته‌وه و یاساكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل نه‌شكێنێت.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه تایبه‌ته به دروست كردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی "پێتێ لوا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌رۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.