ئێران دەیەوێ سلێمانی وەربگرێتەوە، بەبێ ئەوەی پاشەکشە لە ئەهوازدا بکات

:: AM:02:44:21/05/2020 ‌

وێڕای کێشە ئابووری و دەرامەتییەکانی گەلی ئێرانی تێیدا دەژین، هەروەها بەرزبوونەوەی ناڕەزایی لە شارەکاندا، هێشتا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نایەوێ لە هەژموونی سیاسی و سەربازیی خۆی لە وڵاتانی عەرەبی پاشەکشە بکات. پێشتر هۆشداریمان لەسەر هەژموونی ئەو وڵاتە لە بەغدا و بەسرە باس کردبوو، بەڵام هەواڵەکانی دەری دەخەن کە هەژموونیان بەسەر هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە. 

بەپێی هەواڵێک: باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا، بێزاریی وڵاتەکەی لە هەمبەر دەستوەردانی ئێران لە کاروباری شاری سلێمانی گەیاندووەتە هاوسەری جەلال تاڵەبانی و سەرکردەکانی حیزبەکەی، بەشێوەیەک دەستیان لە کاروباری ناو یەکێتیشدا هەیە و واشنتن جارێکی تر پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆی بەرانبەر سەرکردە کوردەکانی شاری سلێمانیدا دەکات، چونکە بە تەواوی بۆ سوپای پاسداران کراوەیە و چەندان دەرچەی نهێنی لە سنوورەکەدا دروست کراوە، بۆ ئەوەی کەرەستەی قەدەغەی وەک ماددەی هۆشبەری لێ بگوازرێتەوە.

ئەمەریکا ترسی لە پیلانێکی ئێرانییە بۆ جیاکردنەوەی سلێمانی و دروستکردنی هەرێمێک و جیاکردنەوەی لە هەولێر و بەستنەوەی لە ڕووی ئابووری، تەناهی و سیاسی بە کۆماری ئیسلامییەوە و تارانیش پەستان دەخاتە سەر بەغدا، ددان بەو هەرێمە بنێت. چونکە شارەکە قووڵایییەکی ستراتیجی بۆ پڕۆژە پاوانخوازییەکەی ئێران لە عێراقدا هەیە.

واشنتن پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ شاری سلێمانی ده‌كات
سلێمانی پێش ساڵی 1848 بەشێک بووە لە ئێران، بۆیە هەموو پیلانێک دەگێڕن تا بچێتەوە سەر سنووری ئەوان، بەڵام لەو ساڵەدا ڕێککەوتنی ئەرزەڕوومی دووەم لە نێوان دەوڵەتی فارس و دەوڵەتی عوسمانیدا کرا و ڕێککەوتن کە عوسمانییەکان دەست لە ئەهواز هەڵبگرن، لە بەرانبەردا فارسیش دەست لە سلێمانی هەڵبگرن. ئەمەیش وای کرد، سلێمانی چووە ژێر دەوڵەتی عوسمانی و ئەهواز چووە ژێر ڕکێفی فارس.

ئەمەیش دەری دەخات، هەرچۆنێک دەسەڵاتی ئێران بگۆڕێ، ئەوان لەسەر خەونی دەوڵەتی فارسیدان و سلێمانیش بە بەشێک لەو خەونە دەزانن و هەرچۆنێک بێت دەیگەڕێننەوە، بەبێ ئەوەی لە بەرانبەردا دەست لە ئەهواز هەڵبگرن.


وشە - كوردۆ شابان