دواى 39 ساڵ ئاشكرا ده‌بێت ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى پێشووى سه‌رۆكى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، باڵوێزخانه‌ى عێراقى له به‌یرووت ته‌قاندووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كانى ناو باڵوێزخانه‌كه، به‌لقیس راوى هاوسه‌رى شاعیرى ناسراوى عه‌ره‌ب نزار قه‌بانى بوو.
چه‌ند رۆژێكه رووداوى ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت كه له ساڵى 1981 بوو، نوێ بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت گرژییه‌كى زۆریشى دروست كردووه، له ناوخۆى عێراقیش لایه‌نه شیعه‌كانى تووڕه كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ئاژاوه‌گێڕانه هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ناڵى MBC ى عێراق.
هاوسه‌رى نزار قه‌بانى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى موهه‌ندیس كوژرا
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه، گرژییه‌كان له‌ڕووى سیاسییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵنه‌دا، به‌ڵكو له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بوو، بابه‌ته‌كه‌یش پێوه‌ندى به شاعیرى ناسراوى عه‌ره‌ب "نزار قه‌بانى" هه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌ته‌كه چه‌ندان لێكه‌وته‌ى سیاسى هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌بوو كوژرانى به‌لقیس جارێكى تر دواى 40 ساڵ بووه بابه‌تى رۆژنامه و میدیاكانى عه‌ره‌ب.
چۆن به‌لقیس ده‌ركه‌وته‌وه؟
كه‌ناڵى MBC راپۆرتێكى له‌سه‌ر ژیانى نزار قه‌بانى كردووه، نزار قه‌بانى یه‌كێكه له شاعیره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى عه‌ره‌ب كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه، خۆى له‌دایكبووى سووریایه، كه‌چى هاوسه‌رى دووه‌مى نزار عێراقى بووه. راپۆرته‌كه باس له وێستگه‌یه‌كى گرنگى قه‌بانى ده‌كات كه ئه‌ویش له‌ده‌ستدانى به‌لقیسه به‌هۆى رووداوى ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت له لایه‌ن حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامییه‌وه. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ى كاره‌كه‌یان كردووه، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بووه.
وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى بوو، سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له سێى كانوونى دووه‌م كاتێك یاوه‌رى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدرانى ده‌كرد، له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا كوژرا. لایه‌نگرانى موهه‌ندیس كه بینییان ناوى موهه‌ندیس وه‌ك تیرۆریست دێت و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت باڵوێزخانه‌كه‌ى ته‌قاندووه‌ته‌وه و ژنى نزار قه‌بانى كوشتووه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ستۆدیۆكانى MBC له عێراق به دروشمى دژ به سعوودیه، كارى تێكده‌رانه‌یان له دژى كه‌ناڵه‌كه ئه‌نجام دا.
دڵدارییهكى سه‌یر له نێوان به‌لقیس و نزار
به‌لقیس ئیبراهیم راوى كچی خێزانێكى ناسراوى عێراقى بووه و له بوارى دیپلۆماسى كارى كردووه. به‌لقیس له ساڵى 1939 له به‌غدا له دایك بووه. نزار قه‌بانى رێكه‌وتى ده‌كات و عاشقى ده‌بێت و دواتریش پێوه‌ندى دروست ده‌كه‌ن. دواتر نزار خوازبێنى ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نزار زۆر گه‌وره‌تر بووه، بۆیه خێزانه‌كه‌ى خوازبێنییهكهى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، دواجار خواستى نزار بۆ هاوسه‌رگیرى هێنده به‌هێز ده‌بێت، داوا له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاته‌ى عێراق ده‌كرێت خوازبێنییه‌كه بكات و دواجار خێزانه‌كه رازى ده‌بن. له ساڵى 1969 هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌كه‌ن، به‌لقیس دووه‌م هاوسه‌رى نزار ده‌بێت و دوو منداڵیان ده‌بێت به ناوه‌كانى زه‌ینه‌ب و عومه‌ر. له ساڵى 1981 كاتێك به‌لقیس له باڵوێزخانه‌ى عێراق له به‌شى رۆشنبیرى كارى ده‌كرد، باڵوێزخانه‌كه له‌لایه‌ن حزبى ده‌عوه‌ى شیعه‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌لقیس گیانى له ده‌ست دا.
بۆیه راسته‌وخۆ چه‌ندان جار
حزبى ده‌عوه به كوشتنى به‌لقیس تۆماتبار كراوه، ته‌نانه‌ت له ساڵى 2014 كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌نیاز بوون سكاڵا له دژى نوورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه تۆمار بكه‌ن. ئه‌مجاره‌یش ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كى توند زیندوو بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ى میدیاكانى عه‌ره‌بى و ده‌ره‌وه كاریان له‌سه‌ر كردووه، به‌تایبه‌تى كاتێك به‌هۆى ئه‌و بابه‌ته‌وه لایه‌نگرانى موهه‌ندیس هێرشیان كرده سه‌ر MBC. هه‌ندێك میدیاكان له‌وانه "
ئێندپێندتى به‌ریتانى" و
"حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى" به وردى كاریان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردووه و لێكه‌وته سیاسییه‌كانى دۆسیه‌ى به‌لقیس و هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵه سعوودییهكهیان شرۆڤه كردووه.
سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق خوازبێنى بۆ نزار قه‌بانى كرد بوو
لاواندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌لقیس عه‌ره‌ب رێسوا ده‌كات
كاتێك به‌لقیس كوژرا، نزار قه‌بانى ده‌رگه‌ى دادگاكانى نه‌گرت، كه‌سى تۆمه‌تبار نه‌كرد، به‌ڵكو به ته‌نیا له‌گه‌ڵ خه‌مى خۆى مایه‌وه و له چامهیهكدا لاواندنهوهیهكى بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى نووسى كه به ته‌واوى تێیدا عه‌ره‌بى رێسوا كردووه. نزار قه‌بانى ده‌ڵێ:
سوپاستان ده‌كه‌م
سوپاستان ده‌كه‌م
وا خۆشه‌ویسته‌كه‌م كوژرا.. ئێسته ده‌توانن پێكێك مه‌ى له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و ژنه شه‌هیده بنۆشن.
قه‌سیده‌كه‌م تیرۆر كرا..
ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى هه‌یه وه‌ك ئێمه قه‌سیده تیرۆر بكات.
... به‌لقیس
جوانترین شاژن له مێژووى بابل.
...به‌لقیس
به‌رزترین دارخورما له خاكى عێراق.
... كاتێك ده‌ڕۆیشت
تاوسهكان یاوه‌رى بوون..
ئاسكه‌كان دواى ده‌كه‌وتن..
به‌لقیس..
ئه‌ى ژانى قه‌سیده كاتێك په‌نجه‌كانى به‌رده‌كه‌وێت..
ئاخۆ دواى تۆ ... گوڵه‌گه‌نمه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه..
ئه‌ى نهینهواى سه‌وز.. ئه‌ى كچه قه‌ره‌جه قژ زه‌رده‌كه‌م..
ئه‌ى شه‌پۆله‌كانى دیجله..
تۆیان كوشت.. ئه‌ى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب كه ده‌نگى بولبوله‌كان ده‌كوژن..